له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به تایبه‌ت له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌كه، ده‌زگه‌ی دژه‌تیرۆری سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌لی دامه‌زراندن بۆ 800 گه‌نج ده‌ڕه‌خسێنێ، پرۆسه‌كه‌ش سه‌ره‌تا به‌نهێنی ده‌ستی پێ كردووه بۆ كه‌سانی نزیك له ده‌زگه‌كه بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ر به ده‌زگه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شارۆكه‌ی كه‌لار ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، تایبه‌ت بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ده‌زگه‌ی دژه‌تیرۆری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌لی دامه‌زراندنی بۆ 800 گه‌نجی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ره‌خساندووه.
زیاتر گوتی، شێوازی دامه‌زراندنه‌كه به‌شێوه‌ی نیمچه نهێنی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و كه‌سانه بكرێت كه داوا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تا به ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌سانی نزیك له خۆیان ده‌ستی پێ كردووه و كه‌سانی له نێوان ته‌مه‌نه‌كانی 25 بۆ 35 ساڵ وه‌رده‌گرن.
دامه‌زراندنی 800 كه‌س بۆ ده‌زگه‌یه‌كی ته‌ناهی له‌و سنووره، له كاتێكدایه كه به‌ڕێوه‌به‌رانی به ناپاكیی 16ی ئۆكتۆبه‌ر تۆمه‌تبارن، بۆیه له‌م كاته‌دا كه حكوومه‌ت پاره‌ی نییه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بدات، به‌ڵام ئه‌وان كه‌سی نوێ داده‌مه‌زرێنن، له‌لایه‌ن چاودێرانه‌وه پرسیاری دروست كردووه.
له پاش ئاڵۆزییه‌كانی باڵه‌كانی یه‌كێتی و پشتگیریكردن له به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان له 2016دا كه باڵێك پشتگیری له مانه‌وه‌ی عه‌مید عه‌لی محه‌مه‌د ده‌كرد، ئێسته پله‌كه‌ی كراوه به لیوا و باڵێكی تر لیوا نه‌وشیروان ئه‌حمه‌دی دانا، بۆیه دژه‌تیرۆر له نزیك قه‌ڵای شێروانه‌وه بنكه‌یه‌كی خۆی له شارۆكه‌ی كه‌لار كرده‌وه و له جیاتی هه‌موویان بڕیار ده‌رده‌كات.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی