له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌سته چه‌ندان ماده و ڤیتامینی جۆراوجۆری تێدایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستی به ماده‌ی زیاتره بۆ هێشتنه‌وه‌ی جه‌سته به ته‌ندروستی وه‌ك ئۆمێگا سێ كه چه‌ورییه‌كی به‌سووده و جه‌سته له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
igennus" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له كاریگه‌رییه خراپه‌كانی كه‌می ئۆمێگا سێ بۆ جه‌سته ده‌كات و ده‌ڵێت، زۆربه‌ی كه‌س تووشی كه‌م بوونه‌وه‌ی چه‌وری ئۆمێگا سێبوون، كه ئه‌مه‌ش وات لێده‌كات هه‌ست به چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی خراپ بكه‌ی كه به‌سه‌ر جه‌سته‌تدادێت، بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا باس له چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی خراپ ده‌كه‌ین كه تووشی ده‌بی كاتێك چه‌وری ئۆمێگا سێ كه‌مه له جه‌سته‌تدا:
یه‌كه‌م – وشكبوونه‌وه‌ی پێست: یه‌كێك له كاریگه‌رییه خراپه‌كانی كه‌می چه‌وری ئۆمێگا سێ ئه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی وا له پێستت ده‌كات كه وشكببێته‌وه و زبربێت، هه‌ربۆیه ئۆمێگا سێ یارمه‌تی پێستت ده‌دات له هه‌بوونی "ڕه‌نگێكی جوان، سافی پێست و دره‌وشانه‌وه".
دووه‌م – كه‌م خه‌وی: زۆربه‌ی پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به‌خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی به چه‌وری ئۆمێگا سێ ده‌وڵه‌مه‌ندن، چونكه ئه‌و چه‌وریه هاوكاریمان ده‌كات بۆ هه‌بوونی خه‌وێكی قووڵ، به‌ڵام كه‌می ئۆمێگا سێ تووشی كه‌م خه‌وی و خه‌وزڕانت ده‌كات.
سێیه‌م – كاریگه‌ری بۆ هه‌ڵوه‌رینی قژ: ئۆمێگا سێ ده‌بێته هۆی دره‌وشانه‌وه‌ی قژ و پاراستنی قژ له هه‌ڵوه‌رین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌ورییه له جه‌سته‌دا كه‌م بوو كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆ قژ و تووشی هه‌ڵوه‌رینی ده‌كات.