سبەی بەفەرمی وردبینی لە لیستی مووچەی تەندروستی دەست پێ دەكات

:: PM:04:06:22/01/2018 ‌
دوای گەیشتنی شاندی وربینی مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی، سبەی بەفەرمی دەست بە وردبینی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 22ی كانوونی دووەم، شاندێكی وردبینی مووچەی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی سەردانی هەرێمی كوردستانیانكرد، تیمەكە ئێستە بوو بە دووبەش و بەشێكیان كار لەسەر لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەكەن و بەشێكی تریان كارلەسەر لیستی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەكەن.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" سبەی بەفەرمی دەست دەكرێت بە وردبینی لیستی مووچەی وەزارەتی تەندروستی، د.خاڵس قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زانیارییەكانی پشتڕاستكردەوە و ڕای گەیاند، لیژنەی وردبینی وەزارەتی تەندروستی سەرەتا لە دیوانی وەزارەتەوە دەست پێ دەكات و دواتر وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی فەرمانگەی تەندروستی شارەكان دەكرێت.

وردینی كردن لە مووچەی ئەو دوو وەزارەتە دوابەدوای ئەوە دێت كە پێشتر شاندێكی ئەو دوو وەزارەتە سەردانی بەغدیانكردبوو هاوكات بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی ئەو دوو وەزارەتە دەكرێت، وردبینی كردنەكە لەسەر بنەمای ژمارەی میلاكات و لیستی مووچەكان دەبێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم