به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاپی فه‌یسبووك به ملیاران به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌فتانه و مانگانه ئه‌م كۆمپانیایه هه‌ڵده‌ستێت به دنانی تایبه‌تمه‌ندی زیاتر بۆ ئاپه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی چێژی لێ ببینن و زیاتر به‌كاریبێنن.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌و تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه داكات كه فه‌یسبووك بۆ به‌رنامه‌یكه‌ی خۆی زیادی كردووه و ده‌ڵێت، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشوودا كۆمپانیای فه‌یسبووك تایبه‌تمه‌ندی "Watch Party" ی زیادكرد بۆ ئاپه‌كه‌ی، كه له ڕێگه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌وه ده‌توانن به‌كارهێنه‌ران گرووپێكی ڤیدیۆیی داده‌نێن و هه‌موو ئه‌ندامه‌كان له هه‌مان كاتدا ده‌توانن سه‌یری ڤیدیۆ بكه‌ن و لایك و كۆمێنت بده‌ن.
ئه‌م زانیارییه له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی به‌شی به‌رهه‌مهێنان له فه‌یسبوك بڵاوكرایه‌وه و وتیشی "هه‌موو كه‌سه‌كان پێكه‌وه سه‌یری ڤیدیۆ بڵاوكراوه‌كه ده‌كه‌ن و كۆمێنت ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت، كه ده‌بێته سه‌یركردنی هاوبه‌شی ڤیدیۆ له‌ناو گرووپێك به‌كارهێنه‌ردا، كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه یارمه‌تی كه‌سه‌كان ده‌دات بۆ تێكه‌ڵبوون"، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌دمینی گروپه‌كان ده‌توانن هه‌ر ڤیدیۆیه‌كی گشتی هه‌ڵبژێرن و بیكه‌نه ناوWatch Party یه‌كه ئه‌گه‌ر ڤیدیۆكه‌ش هه‌ر ڤیدیۆیه‌كبێت.
له‌كاتی چوونه ناوWatch Party ، ئه‌ندامه‌كانی گروپه‌كه نیشانه‌كه‌ی ده‌بینن كه له لاپه‌ڕه‌ی گروپه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن له سه‌یركردنی ڤیدیۆكه‌دا، كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه كه ئه‌م ته‌یبه‌تمه‌ندییه نوێیه له‌سه‌ر هیچ به‌رنامه‌یه‌كی تری مۆبایله زیره‌كه‌كان نییه، به‌ڵام پێشتر له‌سه‌ر گروپی Xbox 360 هه‌بوو كه به‌كارهێنه‌ران ده‌یانتوانی له‌ناو نێتفلێكس وه‌ك كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌یری ڤیدیۆبكه‌ن.