به بڕیارى دادگه‌ى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى هه‌ولێر، فه‌رمانى له سێداره‌دان بۆ بكوژى سێ پێشمه‌رگه‌كه‌ى پاك ده‌رچوو.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، كه ئه‌مڕۆ شه‌موو، كۆمیته‌ى پارتى ئازادى كوردستان (PAK) بڵاوی كردووه‌ته‌وه هاتووه: له‌ڕێكه‌وتى 16 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى فه‌رمانى له سێداره‌دان بۆ بكوژى سێ پێشمه‌رگه‌كه‌ى پاك، له‌لایه‌ن دادگه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێره‌وه ده‌رچووه.
وه‌ك له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، تاوانبار ڕه‌حیم مه‌سفایى له‌ڕێكه‌وتى 23 سێپتێمبه‌رى ساڵى 2015 له كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆرستى له سه‌نگه‌ره‌كانى پارتى ئازادیى كوردستان له میحوه‌رى ڕۆژئاوایى كه‌ركوك سێ پێشمه‌رگه‌ى شه‌هید كردوه.
پێشمه‌رگه‌كانى پارتى ئازادى كوردستان ناویان: مه‌هدى یار محه‌مه‌دى فه‌رمانده‌ى ده‌سته به‌همه‌ن یارى و ئه‌ڵڵانوور ئه‌ندووز شه‌هید بوون.
جێگاى به بیرهێنانیه‌وه له‌م كرده‌یه ڕه‌حیم مه‌سافى هه‌وڵى تیرۆركردنى سه‌رۆكى پارتى ئازادیى كوردستانى دا به‌ڵام سێ پێشمه‌رگه‌ى خۆیان كرده قوربانى.