دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەڕەكەمانەوە دوو كتێبی زۆر بەسودی پێوەندیدار بە فێربونی زمانی ئینگلیزی و زانیاریی سەیرو سەمەرە بەشێوەی پی دی ئێف دابەزێنن كە لەنووسینی نووسەر و وەرگێر بلۆگەر "والی عەلی"یە.
یەكەم: چاپی چوارەمی كتێبی والینامەی رێزمانی ئینگلیزی لە قۆناغی سەرەتاوە تا قۆناغی تۆچیت بێنە ماچ (لوتكە).
لینكی دابەزاندنی راستەوخۆی كتێبەكە:
ئەم كتێبە پێكهاتووە لە گرنگترین و بەركارترین یاساو رێساكانی زمانی ئینگلیزی، بۆ هەموو قۆناغەكانی سەرەتای و ناوەند و پێشكەوتوو دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەم 22ی كانوونی دووەم، والی عەلی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، خوێنەری ئەم كتێبە دوا لاپەڕەی كتێبەكە نابینێت و دواجار دەیكاتە ئینگلیزیزانێكی عەیارە 24و دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ تۆنی بلێردا بكات و بە ئینگلیزییەكی تەواوەوە قسەبكات و بنوسێت و بەهەردوو ئاڕاستەش بتەرجەمێنێت.
دووەم: چاپی پێنجەمی كتێبی والینامەی سەیرو سەمەرە.
لینكی دابەزاندنی راستەوخۆی كتێبەكە:
والی دەڵێت، چاپی پێنجەمی كتێبی والینامەی سەیر و سەمەرە پێكهاتووە لەزیاتر لە دوو هەزار كورتیلە بابەت و زانیاری سەیرو سەمەرە و سەرنجڕاكێش بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و كوردی. خوێنەر پاش خوێندنەوەی ئەم كتێبە كە لە زیاتر لەپێنج سەت لاپەڕە پێكهاتووە، وێڕای ئەوەی هەرچییەكی سەیر دەبیستێ دەڵێ " زۆر كۆنە"، ئینگلیزییەكەشی هێندە بەهێز دەكات كە بە ئەستەم كەسێك دەبینێت شان بدا لەشانی.
بە گوتەی نوسەری كتێبەكان، هەردوو كتێبەكەی بەشێوەیەكی سادەو "دوور لەهەموو فەلسەفەیەك نووسیوە بۆ ئەوەی بە ئاسانترین شێوە پەیامە زمانەوانی و شارستانییەتەكانی بگات.
والی عەلی نوسەر و بلۆگەر و وەرگێڕی ئینگلیزی و عەرەبییە و خاوەنی زیاتر لە بیست كتێب و دەیان هەزار مادەی رۆژنامەوانیی وەرگێڕدراو لە ئینگلیزی و عەرەبییە كە لەدیاترین گۆڤارو رۆژنامەو ماڵپەڕە كوردییەكاندا بڵاو كراوەتەوە.