كچه گۆرانیبێژی لاوی شاری هه‌ولێر "كه‌ژێ هاوتا" كچی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد هاوتا ئه‌سعه‌د، له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك دوو وێنه‌ی نوێی خۆی به جلی كوردییه‌وه بڵاو كرده‌وه و هه‌ودارانی تووشی سه‌رسووڕمان كرد.
كه‌ژێ گوڵشا، كه خۆی به‌و ناوه ده‌ناسێنێت، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره دوای دوو ساڵ به‌جلی كوردییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و پێشبینى ده‌كرێت به‌نیازى كارێكى نوێى هونه‌رى بێت.
كه‌ژێ به‌رده‌وام له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و هۆنراوه‌كانى هه‌وادارانی تووشی سه‌رسووڕمان ده‌كات، یه‌كێك له هه‌وادارانی له كۆمێنتێكدا بۆی نووسیوه، پێده‌چێت هه‌ندێك جوانكاریت بۆ ڕووخسارت كردبێ، چونكه زۆر قه‌ڵه‌و ده‌ركه‌وتووی.
كه‌ژێ هاوتا، كچی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد هاوتا ئه‌سعه‌د و برازای گۆرانیبێژ زیاد ئهسعهده، له شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه، ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ كارێكی هونه‌ری نوێی نییه، ته‌نیا سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین وێنه‌كانییه‌تی، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی به كاری هونه‌رى له سروودى ئاینی ده‌ستی پێ كرد و ناوبانگی په‌یدا كرد.