خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام میوانی دووه‌می نوێترین پڕۆگرامی به‌ناوی "شارا" له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردماكس ئاشكرا ده‌كات و هه‌ودارانی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی ده‌كه‌نه‌وه.
میوانی ئه‌م جاره‌ی به‌رنامه‌كه‌ی شارا هونه‌رمه‌ند "ئه‌حمه‌د خه‌لیل" ده‌بێت و هه‌وادارانی بۆیان نووسیووه: "به‌س بمان زانیبایه میدیا بۆ ئه‌وه‌نده گرینگی به هونه‌رمه‌ند ده‌دات ئاخر چ سوودیان بۆ میلله‌ت هه‌یه، بۆ جارێك كه‌سێكى زانستی بانگێشت ناكه‌ن باسی دوو زانست بكات و بڕێك رێز له‌وانیش بگرن".
شارا له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه و زۆرترین ده‌ركه‌وتنه‌كانیشی به‌جلی كوردییه‌وه‌یه و زۆر حه‌زی به جلی نه‌ته‌وه‌ییه و به خانمی كوردی نازناوی ده‌ركردووه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی به‌رنامه تازه‌كه‌ی ده‌ست پێ كردووه به‌و شێوه‌یه ده‌رنه‌كه‌وتووه.
ئه‌و له ماوه‌ی پێشوودا وازی له كه‌ناڵی "ئێن ئارتی دوو" هێنا، ئه‌وه‌یش دوای چه‌ندان كێشه، كه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌كه‌ی هه‌بوو.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ریی دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه.