خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كورد "سۆزان كه‌مال" نوێترین وێنه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی به ستایل و جل و به‌رگی ئه‌م جاری تووشی سه‌رسووڕمان ده‌بن.
سۆزان كه‌مال له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا به ماكیاژ ده‌بێته خواس و باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ندێك له هه‌ودارانی ده‌ڵێن به‌بێ ماكیاژ جوانتره و هه‌ندێكیشیان ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن و ده‌ڵێن جوانییه‌كه‌ی به‌س ماكیاژه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سۆزان كه‌مال به ستایلێكی جیاواز و سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه هه‌وادارانی باس له‌وه ده‌كه‌ن نه‌شته‌گه‌ری تری بۆ جه‌سته‌ی كردووه و خۆی زۆر لاواز كردووه‌ته‌وه.
سۆزان كه‌مال له ساڵی 1987 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، له ماوه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "ئین ئارتی" دوو بوو، دواتر وازی له‌و كه‌ناڵه هێنا و له كه‌ناڵی "كورد ماكس" ده‌ستی به‌كار كردووه، سه‌ره‌تای هاتنه ناو كاری ڕاگه‌یاندنی بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه.