كۆمپانیای شارپی ژاپۆنی هه‌ستا به دروستكردنی مۆبایلێكى نوێ كه به شێوازێكی سه‌رجڕاكێش و ناوازه دروستی كردووه و سیسته‌مێكی به‌هێزی تێدا به‌كارهێناوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
phonetech" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌و مۆبایله نوێیه ده‌كات كه كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كه دروستی كردووه و ده‌ڵێت، له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله نوێیه‌وه كۆمپانیاكه ڕایگه‌یاندووه كه مۆبایله نوێكه‌ی ناوناوه "سۆرڤ" كه له پێكهاته‌دا له زۆر مۆبایله زیره‌كه‌كانی ئێسته جیاوازه و مۆبایله‌كه سیسته‌مێكی به‌هێزی له‌سه‌ره.
به‌و پێیه‌ی كه كۆمپانیاكه ڕوونیكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌و مۆبایله چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی نوێی تێدا زیادكراوه كه هیچ كۆمپانیایه‌كی تر نیتوانیوه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه نوێیان به‌كاربێنێت و له هیچ مۆبایلێكی تردا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه نابینرت، به‌وه‌ش كۆمپانیاكه ده‌ڵێت ئه‌م مۆبایله ده‌بێت به پڕ فرۆشترین مۆبایل له وڵاتی ژاپۆن و دنیاشدا.
كۆمپانیاكه دوور له لاسایی كردنه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی تر ئه‌و مۆبایله‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه دروست كردووه، كه قه‌باره‌ی شاشه‌ی ئه‌و مۆبایله 6.4 ئینج و دوورییه‌كه‌ی 18.9 یه‌و روونییه‌كه‌ی 2160 – 1080 یه‌و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگا پێكسڵه و كامێرای پێشه‌وه‌ی "سێلفی" 13 مێگا پێكسڵه و ڕامی چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 گێگا بایته‌وه ده‌ستپێداكات تا ده‌گاته 256 گێگابایت، به‌ڵام تا ئێسته‌ش واده‌ی خستنه بازاڕی ئه‌و مۆبایله دیارینه‌كراوه.