به هۆكاری ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان دادگای باڵای تاوانه‌كانی تێدایه، لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی بۆ دیاری كراوه كه له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له كۆتای ساڵی رابردوو ده‌ركرا، ئه‌مه‌ش تا هه‌شت مانگی تر به‌رده‌وام ده‌بێ.
خه‌بات ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی گه‌رمیانی مافی مرۆڤ و ئه‌ندامی لیژنه‌ی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی له هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، پاش ده‌رچوونی یاسای لێبوردنی گشتی له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، 30 كه‌س بڕیاری ئازادكردن ده‌یانگرێته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا له پارێزگه‌كان لیژنه بۆ وردبینی له دۆسیه‌ی زیندانییان پێك هێنراوه، له كاتێكدا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه لیژنه پێك نه‌هێنراوه، به‌ڵام ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆكان ته‌نیا له ئیداره‌ی گه‌رمیان لیژنه‌ی وردبینییان داناوه، واته ئیداره‌كه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه زیاتر وردبینی بۆ كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی گه‌رمیانی مافی مرۆڤ زیاتر گوتی، 11 كه‌س له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ر لێبوردنی گشتی نه‌كه‌وتوون، هه‌روه‌ها چوار كه‌سیش رێژه‌یان بۆ دانراوه چونكه هه‌ندێك له هه‌ندێك بڕگه ئاسانكاری بۆ كراوه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر 10 ساڵ فه‌رمانی زیندانیكردنی بۆ ده‌ركرابێ، سێ ساڵی بۆ كه‌م ده‌كرێته‌وه.
دووپاتی كرده‌وه، گه‌رمیان چواره‌م ناوچه‌ی كوردستانه كه ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ پێك هێنراوه، چونكه جیاواز له ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دادگای تاوانه‌كانی تێدایه.
له‌باره‌ی ره‌خنه‌ی هه‌ندێك له كه‌سوكاری گیراوان بۆ وردبینی زیاتر له دۆسیه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی گه‌رمیان روونی كرده‌وه، ئه‌م لیژنه‌یه كه كار بۆ دۆسیه‌ی گیراوان ده‌كات، بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ له كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و پاش ئه‌و ماوه‌یه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی