بەرشەلۆنە قەبارەی پێكانەكەی ڤێرمایلینی ئاشكرا كرد

:: AM:09:37:23/01/2018 ‌

یانەی بەرشەلۆنە قەبارەی پێكانەكەی تۆماس ڤێرمایلینی بەرگریكاری بەلجیكی ئاشكرا كرد كە لەم هەفتەیەدا دووچاری هاتبوو.

یەكشەمی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە گەڕی 20ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە ئەنجامی 0-5 گۆڵ لە یانەی ریال بیتیسی بردبووەوە.

لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا و لە خولەكی 41 ڤێرمایلین تووشی پێكان هاتبوو و بەناچاری شوێنی خۆی بۆ ساموێل ئۆمتیتی بەرگریكاری فڕەنسی چۆڵ كرد.

ماڵپەڕی یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرای كرد، پێكانەكەی ڤێرمایلین لە ماسوولكەكانی ژێرەوەی چۆكی چەپەوەیە و بۆ چاكبوونەوەش ماوەی 2 هەفتە لە یاریكردن دادەبڕێ.

جێی باسە ڤێرمایلن كە ئەمساڵ گەڕابووەوە ریزی یانەی بەرشەلۆنە، لە یارییەكانی ئەم دواییەی تیپەكەیدا بەهۆی پێكانی ساموێل ئۆمتیتی و خافێر ماسكیڕانۆ، بەشێوەی سەرەكی بەشداری یارییەكانی كردبوو و ئاستێكی باشیشی پێشكەش كردبوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م