محه‌مه‌د جه‌بار, شاعیرێكه سۆفیئاسا له میحرابی خانه‌قای ئیشقدا زیكری جوانیی مه‌عشووقه و نوێژی هه‌ڵوه‌دابوونی ده‌كات، ئه‌و هه‌میشه له‌ودیو په‌نجه‌ره‌ی په‌رۆشییه‌وه به نیگا مه‌سته‌كانی له ره‌وشه‌نی یار ده‌نواڕێت و ده‌روێشانه ده‌فی په‌رێشانی بۆ پاكیزه‌یی ئه‌وین ده‌ژه‌نێ، بۆیه له هۆنراوه‌كانیدا به‌رامه‌ی عه‌تری خۆشه‌ویستییه‌كی سپیی و بێگه‌رد ده‌پڕژێت. ئه‌و یه‌كێكه له شاعیره لاوه‌كانی هه‌ولێر و هه‌وڵی جوانی هه‌یه، به‌شی كۆمه‌ڵناسیی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینی ته‌واو كردووه، له‌م دیمانه‌یه‌دا وه‌ڵامی چه‌ندان پرسیار "وشه" ده‌داته‌وه.
ده‌ستپێكی شیعرنووسینت بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ۲۰۱۳ واته ته‌مه‌نی ۲۳ ساڵیم. پێشتر بۆ جارێكیش خه‌یاڵم بۆ ئه‌وه نه‌ده‌چوو شیعر بنووسم، به‌ڵام خۆشه‌ویستی و لێكدابڕان، وای كرد هه‌ندێ ده‌رده‌دڵ بنووسم و بڵاویان بكه‌مه‌وه، دواتر هاوڕێ ئه‌ده‌بدۆست و شاعیره‌كانم هانیان دام و پشتگیری‌یان كردم، ئه‌وه‌یش بۆ من هه‌م بڕوابه‌خۆبوونێك بوو، هه‌میش وای كرد زیاتر گرنگی به نووسینه‌كانم بده‌م، تا به ئێسته گه‌یشتم.
به روانینی تۆ له‌م رۆژگاره‌دا ئه‌ركی شیعر ده‌بێ چی بێت؟
مادام شیعر هه‌ڵقوڵاوی ناخی شاعیره و شاعیریش تاكێكی كۆمه‌ڵگه و ئه‌م دنیایه، ده‌بێ له نووسینه‌كانی جوانكردنی ژیان و ژیاندۆستی هه‌ست پێ بكرێت، نه‌ك به پێچه‌وانه‌كه‌ی، جا له هه‌ركات و شوێن و سه‌رده‌مێكدا بێت. له‌ناو كوردیش هه‌ر له كۆنه‌وه شیعر ڕۆڵی خۆی هه‌بووه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌ر شیعرێك نووسرا، چاوه‌ڕێی په‌یامێكی فیكری و زانستی یان فه‌لسه‌فی لێ بكه‌ین، زۆرجار شیعر ته‌نیا هه‌ست و سۆزێكی چێژبه‌خشه.
تۆ به شێوه‌یه‌كی گشتی شیعری لیریك ده‌نووسیت، جار هه‌یه هۆنراوه به هه‌ناسه‌ی كلاسیك و تاك دێڕ و راز و پۆسته‌ریش ده‌نووسیت، خۆت له‌ناو كامه‌یاندا ده‌بینیته‌وه؟
هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یاننووسم، پێش نووسینیان دامنه‌ناوه لیریك بێت یان شتێكی تر، خۆی چۆن هاتبێ ئاوا چوومه به‌دوای، ئه‌وانه‌یشی كه ده‌یاننووسم لێیان ڕازیم، بۆیه بۆ من هه‌موو وه‌ك یه‌كن.
ئێمه له قۆناغێكین بایه‌خێكی زۆر به شیعری ئازاد ده‌درێت، گه‌ڕه‌ڵاوژه‌یه‌كی به‌رچاویش له ناوه‌ندی شیعری لیریك هه‌یه، پێت وایه شیعری لیریك له‌ناو ئه‌م دۆخه‌دا به زیندوویی بمێنێته‌وه و نه‌مرێت؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێسته شیعری ئازاد جێی بایه‌خێكی زۆره، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هیچ جۆره شیعرێك نیم، زۆربه‌ی ئه‌و شیعرانه‌ی ئێسته به لیریك یان كلاسیك ده‌نووسرێن، زیاتر وێنه و بیرۆكه‌ی سواون و لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌وانی پێشترن، ئه‌مه‌یش وای كردووه خوێنه‌ر زیاتر چێژ له شیعری ئازاد وه‌ربگرێت، بۆیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی لیریك یان كلاسیك ده‌نووسن، له ئه‌ده‌بی كوردیدا ده‌بێ ده‌قه‌كانیان به‌ردێ بخاته سه‌ر به‌ردێ، ده‌نا به پاش ده‌كه‌ون.
فره بابه‌تی له هۆنراوه‌كانت بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك به تێڕامانه‌وه بیخوێنێته‌وه بابه‌تێك سه‌رنجی راده‌كێشێت كه سۆزدارییه‌كه تژی له هه‌ستی سپی و منداڵی، ئایا ئه‌م ئیشقه بێگه‌رده له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
هه‌رچه‌نده له زووه‌وه حه‌زم له خوێندنه‌وه‌ی شیعری شاعیران بوو، به‌ڵام قه‌ت وام دانه‌نابوو ڕۆژێ ببمه یه‌كێك له‌وانه‌ی شیعر ده‌هۆننه‌وه. وه‌لێ هه‌ر ئه‌م بابه‌تی خۆشه‌ویستییه بوو، وای كرد روو بكه‌مه پێده‌شتی شیعر. له‌باره‌ی بێگه‌ردیی عیشق له نووسینه‌كانم, هه‌ڵبه‌ته له عاشقبوونه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، تا عاشق نه‌بین له عیشق ناگه‌ین، كاتێ مرۆڤیش عاشق بوو ده‌بێ به كه‌سێكی تر، چیتر كه‌سه‌كه‌ی جاران نییه، ئه‌گه‌ر له هۆنراوه‌كانیش هه‌ست به توانه‌وه‌یه‌ك یان هه‌ستێكی به‌گوڕ و بارگاوی به سۆزێكی بێگه‌رد بكرێ، ده‌توانم بڵێم پێوه‌سته به خۆم و دڵی ئه‌ویندارمه‌وه، كه شۆخێ بیر و هۆش و خه‌یاڵی داگیر كردبم، خه‌مه‌كانیم له ئامێز گرتبێ و كات و ژیانی لا به‌نرخ كرد بم.
له به‌شێك له تاك دێڕه‌كانتدا كارێزی (ئێرۆتیك) هه‌ڵده‌قوڵێت، ئایا ئه‌و حه‌زه په‌مه‌یییانه‌ی ده‌ریان ده‌بڕیت، زێده‌ی راوكردنی ساته نه‌شمیله‌كانن یان یاخیبوونێكه به‌سه‌ر ئه‌و چه‌پاندنه‌ی له كۆمه‌ڵگه هه‌یه؟
شیعری ئێرۆتیكیش وه‌ك ئه‌وانی تر ده‌كرێ نووسینه‌وه‌ی خه‌یاڵێك بێ یان ڕاوكردنی ساته نه‌شمیله‌كان یان كاریگه‌ری هه‌ر شتێكی تر، كه له ده‌وروبه‌ر بینیومه و هه‌ستم پێ كردووه.
په‌ندێكی گریكی هه‌یه ده‌ڵێ (عاشقه‌كان به ماچ و ئاو ده‌ژین) ـ ئایا (ماچ) لای شاعیرێكی لاوی وه‌ك تۆ مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
ماچی دڵداران نووسینه‌وه‌ی ساتێكی تایبه‌ت و پڕچێژ و له بیرنه‌كراوه، به‌ڵام به لێو نه‌ك به قه‌ڵه‌م. مه‌حوی ده‌فه‌رمی: (كه‌بێ لێوی له‌سه‌ر لێوم بنێ ڕوحم له‌سه‌ر لێوه، كه لێوی لابه‌رێ هه‌ڵبه‌ته ڕوحم ده‌رده‌چێ پێوه) ئه‌م گوزارشته وه‌ڵامێكی پڕ به پێستی پرسیاره‌كه‌ته، بۆیه هیچیتر نالێم.
ده‌قێكت هه‌یه به ناونیشانی (كه‌ر) له یه‌كێك له كۆڕه شیعرییه‌كانتدا له شاری (كۆیه) خوێندته‌وه، بوو به جێی بایه‌خی نووسه‌ران و ئاماده‌بووان، بیرۆكه و په‌یامی ئه‌م ده‌قه چییه؟
دڕنده‌یی مرۆڤ به‌رانبه‌ر به خۆیان و به ئاژه‌ڵ، به‌تایبه‌تی كه‌ر كه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا باوه، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژیانی ئاژه‌ڵان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، بووه هۆی دروستبوونی ئه‌م بیرۆكه‌یه و ئه‌و ده‌قه‌ی بۆ نووسراوه، هه‌ر كێ ده‌قه‌كه بخوێنێته‌وه ده‌زانێ هۆی نووسینی چییه، ئه‌وكاته‌ی بڵاویشم كرده‌وه، به كاك "عومه‌ر كڵۆڵ"م پێشكه‌ش كرد، كه‌م كه‌س له‌م پیاوه تێده‌گه‌یشت و ئه‌ویش ڕووبه‌ڕووی توانجی زۆر بووه‌وه، سڵاوم بۆی هه‌یه.
له شانۆی شیعردا نهێنی زۆر له دواوه‌ی كه‌والێس و پشت په‌رده هه‌ن، ئه‌و نهێنییانه چین له پشت ده‌قه شیعرییه‌كانت خۆیان حه‌شار داوه و بوونه‌ته ئیلهامبه‌خشی تۆ؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خوێنده‌وه‌ی كتێب و ناخۆشییه‌كانی ژیان و بابه‌تی سۆزداری و خۆشه‌ویستی، خه‌می دابڕان و ئه‌و ڕووداوانه‌ی له ده‌وروبه‌رمان ڕوو ده‌ده‌ن، بوون به ئیلهامی شیعره‌كانی من.
شیعر جگه له‌وه‌ی هه‌ست و سۆز و جوانییه، په‌یامیشه، ئایا په‌یامی تۆ چییه، یان ده‌ته‌وێ له ڕێی هۆنراوه‌كانت چ بڵێیت؟
هه‌میشه ویستوومه له هۆنراوه‌كانم په‌یامی جیاواز بگه‌یه‌نم، وه‌ك به گرنگزانینی ژن و ژیاندۆستی و ماف و ئازادی و ئومێدبه‌خشین، چونكه ژیان بۆ ئه‌وه‌یه به دڵخۆشی و ئاسووده‌یییه‌وه تێیدا بژین، جا كه‌سه‌كان هه‌ر ڕه‌گه‌ز و ئاین و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بن. پێكه‌وه‌ژیانی مرۆڤ، پانتایی خۆشگوزه‌رانی و شیعرن، پیشاندانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی به سه‌واد و ژیارن. هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئاوه‌ز كراوه و ژندۆست بن، چه‌شنی میله‌تی كورد، شیعر و هونه‌ر و جوانی و زانستیان ورده ورده هه‌ڵده‌كشێ.
وشه/ هه‌ولێر ـ ئه‌رشه‌د عاسی