كۆتینیو ئەم هەفتەیە لە یەكەم یاریی بەرشەلۆنە بەشدار دەبێت

:: AM:09:49:23/01/2018 ‌

فیلیپ كۆتینیوی ئەستێرەی بەڕازیلی و یاریزانی نوێی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەم هەفتەیە لە یەكەم یاری یانە كەتەلۆنییەكەدا بەشداری دەكات.

پێنجشەمی داهاتوو یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 8ی جامی شای ئیسپانیا لەنێو یاریگەی كامپ نوو مێوانداری یانەی ئیسپانیۆڵ دەكات، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی چووندا بە گۆڵێكی بێ وەڵام دۆڕا بوو.

رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: كۆتینیو لە یارییەكەدا لە پێكهاتەی سەرەكی یانەی بەرشەلۆنە یاریی دەكات دوای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێكە مەشق و راهێنانی لەگەڵ یاریزانانی یانەكەی ئەنجامداوە.

هەوادارانی یانەی بەرشەلۆنە بەشەوقەوە چاوەڕێی یەكەم بینینی كۆتینیو دەكەن بە درێسی یانەكەیان لەنێو یاریگەی كامپ نوو كە چەند رۆژێك پێش ئێستا بە بەهای 160 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزییەوە گرێبەستی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە ئیمزا كرد.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م