به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م، ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر و كه‌ركووك په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ و له هه‌ندێ شوێن ده‌بێته نیمچه هه‌ور. له سلێمانی و دهۆك و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ و له هه‌ندێ شوێن ده‌بێته نیمچه هه‌ور له‌گه‌ڵ بارانی نمه له ناوچه شاخاوییه‌كان له دڕه‌نگانی شه‌ودا. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 19 پله و نزمترین پله‌ش دوو پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌م، ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 18 پله و نزمترین پله‌ش دوو پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.