له‌و كاته‌وه فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی مافی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان لێ سه‌نراوته‌وه، سێ مانگ تێده‌په‌ڕێت و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ زێڕنگرانی كوردستان دروست كردووه و نا‌وێرن له شوێنی تره‌وه زێڕ هاورده بكه‌ن.
زێڕ یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و كاڵایانه‌یه كه له‌لایه‌ك گواستنه‌وه‌ی له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر به‌گوێره‌ی رێسا و یاسای تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و رێیه‌ی زێڕه‌كه‌ی لێیه‌وه هاورده یان هه‌نارده ده‌كرێت، ده‌بێت رێیه‌كی پارێزراو بێت و خاوه‌ن سامانه‌كه 100% له به سه‌لامه‌تی گه‌یشتنی باره‌كه‌ی هه‌ست به دڵنیایی بكات.
تا ئه‌وكاته‌ی زێڕنگرانی كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه زێڕیان هاوده ده‌كرد، هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بوو و هه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌ی دووبه‌ی و وڵاتانی تره‌وه راسته‌وخۆ زیڕه‌كه‌یان بۆ هه‌ولێریان سلێمانی ده‌گواسته‌وه. به‌ڵام ئێسته له‌وانه‌یه رێی تریش بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌بن، به‌ڵام زێڕنگران ئه‌و ریسكه ناكه‌ن و چاوه‌ڕوانن فڕۆكه‌خانه‌كان بكرێنه‌وه.
كارزان وه‌فیق زێڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه هه‌مووی دوو هه‌فته ده‌بێت رێی هاورده‌كردنی زێڕ به بازرگانانی كوردستان دراوه و رێ نه‌ده‌درا كه‌س زێڕ بۆ كوردستان هاورده بكات. له‌م دوو هه‌فته‌یه‌شدا به ده‌گمه‌ن زێڕنگرێك هه‌ڵده‌كه‌وێت له رێی به‌غدا یان توركیاوه زێڕ بۆ كوردستان بهێنێت.
خۆی ئه‌م زێڕنگره له‌مه ده‌ستی پاراستووه و پێی وایه خۆی بازاڕه‌كه له كوردستان شله و ئه‌گه‌ر پێشی ته‌نگژه‌ی دارایی بووایه، ئه‌وا كێشه‌ی گه‌وره له بازاڕه‌كه دروست ده‌بوو، به‌ڵام ئێسته به هه‌مان ئه‌و زێڕه‌ی له دووكانه‌كان و لای هاووڵاتییان هه‌یه، بازاڕه‌كه هه‌ڵده‌سووڕێنن.
ئومێد ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د سه‌رۆكی سه‌ندیكای زێڕنگرانی كوردستان، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، تا پێش داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كیان له هاورده‌كردنی زیڕ و خشڵ نه‌بووه، به‌ڵام له‌وكاته‌وه كه داخراون زێڕنگرانیش وازیان له هاورده‌كردنی زێڕ هێناوه. ئه‌و ده‌ڵێت به بڕێكی زۆر كه‌م له رێیه‌كانی تر زێڕ هاورده ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت له رێی فڕۆكه‌خانه‌وه زێڕ هاورده بكات، هه‌ر ده‌بێت پشت به فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ببه‌ستێت، چونكه له به‌غداوه گه‌شتی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌یه، به‌ڵام به بۆچوونی ئه‌و به‌رپرسه‌ی سه‌ندیكای زێڕنگران دوو هۆكار وای كردووه زێڕنگر واز له‌م رێیه بهێنن.
یه‌كه‌میان بریتییه له‌وه‌ی ئه‌و زێڕه‌ی له به‌غداوه هاورده ده‌كرێت باجێكی زۆری ده‌خرێته سه‌ر و زۆر گران له‌سه‌ر خاوه‌ن زێڕ ده‌كه‌وێت تا ده‌یگه‌یه‌نێت به كوردستان. جگه له‌مه بڕی ئه‌و باجه‌ی ده‌خرێته سه‌ر زێڕ، به‌گوێره‌ی كیلۆگرام دیاری ده‌كرێت و جگه له باج، كۆمه‌ڵێك تێچووی تر بۆ رسوومات و شتی تر ده‌ستێنرێ.
به گوته‌ی سه‌رۆكی سه‌ندیكای زێڕانگرانی كوردستان، له به‌غدا بۆ گومرگی هه‌ر كیلۆگرامێك زێڕ 500 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت، جگه له‌و بڕه پاره‌یه‌ی تر كه بۆ باج و رسوومات و شتی تر وه‌رده‌گیرێت. به‌و پێیه بۆ 10 كیلۆگرام زێڕ ده‌بێت پێنج ملیۆن گومرگ بده‌ی، له كاتێكدا ئه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان ده‌درا، زۆر له‌مه كه‌متر بوو.
له فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان بۆ هاورده‌كردنی یه‌ك كیلۆگرام زێڕ به هه‌موو خه‌رجییه‌كانی باج و گومرگ، ١٩٠ هه‌زار دینار ده‌ستێنرێت كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌غدا جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه. ئه‌وانه‌ی له‌م رێیه‌وه زێڕ هاورده ده‌كه‌ن، به‌هۆی تێچووی زۆری خه‌رجییه‌كان هیچ چاره‌یه‌كیان نییه و دواجار نرخی حه‌قده‌ستی زێڕ له‌سه‌ر هاووڵاتییان گرانتر ده‌بێت.
كارزانی زێڕنگر كه هه‌موو جارێك 50 كیلۆگرام زێڕی هاورده ده‌كرد، جارێ ده‌ستی راگرتووه و باس له‌وه‌ش ده‌كات تا ئاستێك حه‌قده‌ست گران بووه و ئه‌گه‌ر دوو فڕۆكه‌خانه‌كه بكرێنه‌وه، ئه‌وا نرخی حه‌قده‌ستیش ئاسایی ده‌بێته‌وه.
به بۆچوونی بازرگانانی زێڕ، یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه‌ی وای كردووه بڕێكی زۆر كه‌م زێڕ هاورده بكرێت و پرسی دڵنیایییه له رێگه. ئومێد ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت له به‌غداوه هیچ دڵنیایییه‌ك نییه جگه له‌و باجه زۆره‌ی ده‌خرێته سه‌ر زێڕ. هاوكات له رێی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌كرێت زێڕ هاورده بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش رێیه‌كی پارێزراو نییه و ناكرێت به ئۆتۆمبێل ده‌یان كیلۆگرام زێڕ بگوازرێته‌وه.
بازرگانان دڵیان بڕوای نادات له گواستنه‌وه‌ی سه‌روسامانیان ریسك بكه‌ن، بۆیه چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كه‌ن.