توبا بیوكستون كه خاتوونه ئه‌كته‌رێكی ناوداری توركه، له ناوه‌ندی هونه‌ری و به‌تایبه‌ت له كوردستان به "له‌میس" ده‌ناسرێته‌وه چونكه له زنجیرهدرامایهكدا رۆڵی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی بینیبوو. به‌م دوایییه رۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمێكی سینه‌ماییدا بینیوه، به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی توركیا، پێ ده‌چێ فیلمه‌كه له‌رووی جه‌ماوه‌ری و داهاته‌وه، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنابێ.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له‌میس له فیلمی سینه‌مایی "زیاتر- دهها" رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیوه، له‌كاتێكدا ئه‌و خاتوونه ئه‌كته‌ره‌ی تورك یه‌كێكه له ناوه زۆر دیاره‌كانی هونه‌ری توركیا و زۆرترین جه‌ماوه‌ی هه‌یه، وه‌ك رووخساریش جوانییه‌كه‌ی بووه هۆكار بۆ ده‌رخستنی، كه‌چی ئه‌مجاره نه‌یتوانی به‌و فیلمه جه‌ماوه‌ر له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی كردووه، فیلمی "زیاتر" له به‌رهه‌مهێنانی هاوسه‌ری پێشتری له‌میس "ئونوور سایڵاك"ه و تا ئێسته جیا له وه‌شانی له هۆڵه سینهمایییهكانی توركیا، له دوو فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداریی كردووه وه‌ك Karlovy Vary چیكی و Valladolid ئیسپانیایی. به‌ڵام له هۆڵه‌كانی توركیا له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه پێشوازیی لێ نه‌كراوه، به‌جۆرێك به‌پێی میدیاكانی ئه‌و وڵاته، له یه‌كه‌م پێشاندانیدا ته‌نیا شه‌ش هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی بینینی بوون، له‌كاتێكدا چاوه‌ڕوانی ملیۆنان بینه‌ر بوون.
رووداوه‌كانی فیلمی "زیاتر"، قسه‌كردنه له‌سه‌ر ژیانی گه‌نجێكی هه‌رزه‌كار كه له گوندێكی بچو‌وكدا ژیان ده‌كات، دواتر كه ده‌یه‌وێ به‌رده‌وام بێ له خوێندن و روو بكاته شاره گه‌وره‌كانی توركیا، باوكی رازی نابێ و ده‌یه‌وێ له كاره‌كه‌یدا هاوكاری بكات نه‌ك درێژه به خوێندن بدات. له‌وه به‌دواوه كێشه‌كانیان زه‌ق ده‌بنه‌وه.
توبا بیوكستون "له‌میس" له ساڵی 1982 له شاری ئیستانبوڵی توركیا له دایك بووه. له دوای قۆناغی خوێندنی ئاماده‌ییدا، ده‌ستی به خوێندنی رێكلام و نمایشی جلوبه‌رگ له زانكۆی سینان كردووه. دوای ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیی پێشكه‌ش كرد به‌ناویElle-Guess Model Search، ده‌رهێنه‌ران به‌هره‌ی ئه‌ویان ئاشكرا كردووه و دواتر وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ركه‌وت.
له ساڵی 2004دا ده‌رهێنه‌ری ناوداری توركی تۆمریس غریتلی، بایه‌خێكی زۆری به له‌میس داوه و له چه‌ندان كاری هونه‌ریی وه‌ك دراما و فیلم به‌شداریی كردووه. تا ئێسته حه‌وت خه‌ڵاتی جیهانیی وه‌رگرتووه و ده‌یان خه‌ڵاتی ناوخۆیی توركیی پێ به‌خشراوه. له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی و كوردستاندا، له‌میس به جوانترین خاتوونه ئه‌كته‌ری توركی ده‌ناسرێته‌وه.