چه‌ندان ساڵه جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان چۆنیه‌تیی بیركردنه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وتی ژنان و پیاوان هه‌یه، زانایان به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هۆكاری ئه‌و جیاوازییانه بدۆزنه‌وه و به باشی لێی تێبگه‌ن كه ئایا بۆچی ژن له پیاو زۆرزان و ئاقڵتره؟
له ئه‌مه‌ریكا توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌نجام دا، تێیدا 212 ژن و پیاوی 45 بۆ 55 ساڵ تاقی كرانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی زیره‌كی و وردیی مێشكیان بخوێننه‌وه، له توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كاندا ژنان خاوه‌نی مێشك و ئه‌قڵێكی به‌هێزترن له پیاوان، ته‌نانه‌ت ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش كه له سووڕی مانگانه ده‌وه‌ستن، ئه‌مه‌ش ئاشكرایه كه ده‌بێته هۆی له‌بیرچوونه‌وه.
له‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وت، هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیشه‌وه كچان خاوه‌نی ئه‌قڵ و بیرێكی به‌هێزن، له‌و ته‌مه‌نه‌وه هه‌ست به جیاوازی ده‌كرێت له نێوان كچان و كوڕاندا، دواتر كه ده‌گاته ته‌مه‌نی باڵغبوون، ڕێژه‌كه‌ی به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات.
زانایان ده‌ڵێن %75 ژنان و پیاوان، به تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نیان كێشه‌ی له‌بیرچوونه‌وه‌یان بۆ دروست ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژن هێنده مێشكی به‌هێزتره له پیاو، كه‌چی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی له‌بیرچوونه‌وه و زه‌هایمه‌ر، له ژناندا زۆرتره، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه ژنان هۆڕمۆنی ئسترادۆلیان زیاتره له پیاو، كه‌چی به پێی تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن ئه‌م هۆڕمۆنه‌یان كه‌م ده‌كاته‌وه، له كاتی وه‌ستانی سووڕی مانگانه‌كه‌شیان كه به شێوه‌یه‌كی گشتی دوای ته‌مه‌نی 50 ساڵه، ئه‌م هۆڕمۆنه زیاتر لێیان كه‌م ده‌كات و مێشكیان وه‌ك جاران به‌هێز نامێنێت، كه‌چی هێشتا له ئاست پیاودا به‌هێزترن و باشتر شته‌كانیان بیر دێته‌وه.