به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده، لیژنه‌یه‌ك له به‌غداده‌وه سه‌ردانی هه‌ولێریان كردوه و بڕیاره دوای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئه‌و شانده بگاته سلێمانی و ده‌ست به وردبینی و به‌دواداچون بكه‌ن.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و شانده‌ی له به‌غداوه سه‌ردانی سلێمانی ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستیانه له نزیكه‌وه سه‌ردانی فه‌رمانگه‌و دام و ده‌زگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكه‌ن، به مه‌به‌ستی زانینی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته‌ن.
ئه‌وه‌شی گوت، ئێمه سه‌رجه‌م ئاماده‌كاری خۆمان كردووه و لیژنه‌كه‌ش چه‌ند داواكاریه‌كیان هه‌یه، به زمانی عه‌ره‌بی ئاماده‌مان كردوه، هه‌ر بنكه و مه‌ڵبه‌ندێكی ته‌ندروستیان بوێت ده‌یانبه‌ین بۆ ئه‌وێ.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر لیژنه‌كه‌ی به‌غدا بیه‌وێت چه‌ند بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی بگه‌ڕێت ناتوانێت كاره‌كانی به یه‌ك رۆژ ته‌واو بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش لیژنه‌كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌سه‌ر مووچه نییه.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د زیاتر گوتی، لیژنه‌كه ته‌نیا كاری ئه‌و راپۆرته‌یه كه له‌لایه‌ن به‌غداوه پێی راسپێردراوه و راپۆرتی خۆیان ده‌به‌نه‌وه بۆ لیژنه‌ی باڵای وردبینی له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی