ڕۆژانە سێ مۆز بخۆی چی دەقەومێ؟

:: PM:01:59:23/01/2018 ‌
لە كۆنەوە وابیستراوە خواردنی سێوێك لە سەردانی كردنی پزیشك دەتپارێزێت، بەڵام ئێستە دەڵێن خواردنی مۆز لە نەخۆشی سەردانی پزیشك دوورت دەخاتەوە، مۆز لە دێرزەمانەوە وەكو هەر میوەیەكی تر خوراوە، تەنیا بۆ تام و چێژ بووە، بەڵام خواردنی سێ مۆز لە رۆژێكدا چەندان سوود بە لەش دەگەیەنێت.

ئەگەر ڕۆژانە سێ مۆز بخۆن، ئەوا ئەم سوودانەی خوارەوەت پێ دەگات.
یەكەم: تەندروستی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن باشتر دەكات، ئەگەر بتەوێت دڵت بە تەندروستی بمێنێتەوە، ئەوا پێویستە رۆژی سێ مۆز بخۆیت، هەموو پێكهاتە خۆراكییە گرنگەكانی تێدایە كە گرنگن بۆ تەندروستی لەش. وەكو پۆتاسیۆم، ڤیتامین B6، ڕیشاڵ، ڤیتامین C، بۆ ئەوەی تەندروستی دڵ بە باشی بهێڵنەوە، پێویستە سۆدیۆم لە لەشدا كەم بكرێتەوە و پۆتاسیۆم زیاد بكرێت.

دووەم: كەمخوێنی لەناو دەبات، زەردبوونەوەی پێست و بێهێزی هۆكارێكە بۆ دروستبوونی كەمخوێنی، بەڵام خواردنی مۆز دوای ژەمەكان وزەیەكی زۆر بە لەش دەدات،چونكە سەرچاوەیەكی باشی ئاسنە و كەمخوێنی لەناو دەبات.

سێیەم: ڕێگە لە شێرپەنجە دەگرێت، خواردنی سێ مۆز لە ڕۆژێكدا دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، چونكە مۆز بڕێكی زۆر ڤیتامین C تێدایە، یارمەتی لابردنی ڕەگە ئازادە زیانبەخشەكان دەدات و هۆكارێكە بۆ دروستبوونی شێرپەنجە.

چوارەم: رێگە لەپیربوون دەگرێت، خواردنی مۆز یارمەتی گەشانەوەی پێست دەدات و پتەوی دەكات  گەنجتر دەرت دەخات، ئەم میوەیە بەرهەمهێنانی كۆلاجین زیاد دەكات لە لەشدا پێست نەرم دەكاتەوە.

سەرچاوە/ stethnews



وشە - ئاوات ئازاد