دوای ئەوەی شەپۆلێکی باران و بەفربارین ڕووی لە ناوچە ساخاوییەکانی هەرێمی کوردستان کرد، ناوچە جیجیاکانی کوردستان بە چەندان شێوازی سەرنجڕاکێش بەرگی سپییان پۆشی.
لە ناوچە شاخاوی و بەرزەکانی پێنجوێن، بە تایبەت ناوچەی چەمی شلێری پێنجوێن بەفرێکی ئێجگار زۆر بە ماڵ و شاخەکاندا ماوەتەوە، بوونەتە جێگەی سەرنج لای خەڵکی و سیمایەکی سەرنجڕاکێشی بە ناوچەکان بەخشیوە، خەڵکی بەردەوام وێنەی لە پاڵ دەگرن و لە ناوچەکانی دەوروبەریشەوە بۆ کات بەسەربردن سەردانی دەکەن،
له‌و چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، به‌فرێكی زۆر له هەرێمی کوردستان باری، به پێی قسه‌ی هاووڵاتییانی ناوچه شاخاوییەکان بێت، به‌رزی به‌فره‌كه گه‌یشتبووه نیو مه‌تر و لە هەندێک ناوچە لەو ئاستەش زیاتر بوو، به پێی ئه‌و سه‌رمایه‌ی كه‌شوهه‌واوی ناوچه‌كه‌ش بێت، ڕێی تێده‌چێت تا چه‌ند ڕۆژێكی تر به‌رده‌وام بێت، یان دووبارە دەست پێ بکاتەوە، ئێسته‌ش دیمه‌نی ئه‌و ناوچانە به ته‌واوی سپی پۆشیوه و ڕه‌نگێكی جوانی به شاخه‌كان به‌خشیوه.
وشه_ رێبین پێنجوێنى