شه‌وی رابردوو، هێزێكی چه‌كداری نه‌ناسراو له چیای به‌مۆی سه‌ر به هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ونه بۆسه‌یه‌كی ئاسایش و نیو سه‌عات شه‌ڕ له نێوانیاندا روو ده‌دات، پاشان راده‌كه‌ن و ئێسته‌یش ئۆپراسیۆنێك بۆ گرتنیان ده‌ستی پێ كردووه.
ئه‌و چه‌كدارانه له‌لای خه‌ڵكی ناوچه‌كه وا خۆیان ناساندووه له چه‌كداره خۆبه‌خشه‌كانی خورماتوون، به‌ڵام دواتر ئاسایش گومانی لێ كردوون، بۆیه به‌دوایاندا گه‌ڕاون، له‌كاتی به‌یه‌كگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه دروست بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چه‌كدارانه ژماره‌یان زیاتر له 10 كه‌س بوون، له كاتی هه‌ڵهاتنیشیان بۆ شاخه‌كانی سنووری به‌مۆ و گه‌رمیان، چه‌ند شتێكیان لێ به‌جێ ماوه، له‌وانه‌ش چه‌كێكی كڵاشینكۆف.
عادل مه‌لا ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دیی به‌مۆ بۆ "وشه" گوتی، له ئێواره‌ی دوێنێ دوای بانگی ئێواره، هێزێكی نه‌ناسراو له شاخی به‌مۆ ده‌ركه‌وتن، دواتر ئاسایش لێیان هاتنه ده‌ست و پێكدادان و شه‌ڕ رووی دا.
مه‌لا ساڵح زیاتر گوتی: تا ئێسته نازانرێت ئه‌م گرووپه له كوێوه هاتوون، بۆ چ مه‌به‌ستێك هاتوونه‌ته ئه‌و سنووره، بۆیه له لایه‌ن ئاسایش و پۆلیسه‌وه كێوماڵكردنی ناوچه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی به‌مۆ ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌م به‌یانییه چووینه ناوچه‌كه و بینیمان چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییان به‌جێ هێشتووه و له‌و ناوه‌شدا خوێن هه‌بووه و دیاره بریندار یا كوژراویان هه‌بووه.
روونیشی كردووه، به‌پێی قسه‌ی هاووڵاتییانی سنووره‌كه، ئه‌و چه‌كدارانه به كوردی قسه‌یان كردووه، بۆیه هێشتا نازانین كێن، به‌ڵام ئاسایش له نزیكترین كات روونكردنه‌وه‌ی ته‌واو ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه.
شاره‌دێی به‌مۆ له ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه و نزیكه‌ی 40 كیلۆمه‌تر له ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه دووره. ده‌كه‌وێته به‌شی باشووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
هه‌له‌بجه/ سه‌لام هانه‌دنی