كوله‌كه یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه رێژه‌یه‌كی باش ماده خۆراكییه‌كانی تێدایه كه زۆر به‌سووده بۆ ته‌ندروستی جه‌سته و پاراستنی له زۆر نه‌خۆشی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی كوله‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان كه بۆ سه‌وزه‌ی كوله‌كه ئه‌نجام دراوه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م جۆره سه‌وزه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسانه به‌هێزه‌كان، كه پارێزگاری له جه‌سته ده‌كه‌ن دژ به نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان به گشتی و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به تایبه‌تی.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م خۆراكه رێژه‌یه‌كی كه‌م كالۆری تێدایه، بۆی ده‌توانرێت سوودی لێ وه‌ربگیرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌وری جه‌سته و هاوكاریمان بكات بۆ دابه‌زاندنی كێش، هه‌روه‌ها كوله‌كه یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه زۆرترین ڕێژه‌ی دژه ئۆكسانی تێدایه كه به‌هۆیه‌وه رێگه ده‌گرێت له گه‌شه‌ی خانه‌كانی شێرپه‌نجه و ناهێڵێت كه‌سه‌كه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بێت و سیسته‌مێكی به‌رگری به‌هێز بۆ كه‌سه‌كه دابین ده‌كات.
خۆرادنی كوله‌كه ڕێژه‌یه‌كی باش ماده‌كانی كالیسیۆم و پۆتاسیۆم بۆ جه‌سته دابین ده‌كات، كه ئه‌م دوو ماده‌یه هاوكاری جه‌سته ده‌كه‌ن له چالاككردنی سووڕی خوێن و رزگاربوون له به‌رزیی په‌ستانی خوێن، له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش ئێسكی جه‌سته به‌هێز ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌م سه‌وزه‌یه به پڕۆتین ده‌وڵه‌مه‌نده كه توانا و هێزی جه‌سته زیاد ده‌كات.