له شاری سۆران، رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له ماوه‌ی دوو مانگدا، هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی كتێبی ئه‌نجامدا، ئه‌مرۆ به چه‌ند چاڵاكییه‌كی جیا جیا 611 كتێبی جۆراو جۆریان به‌خشیه به‌شی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سۆران.
دیار محه‌مه‌د به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندن له رێكخراوی ئاوێزه بۆ رۆشنبیری گشتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاندن: رێكخراوی ئاوێزه وه‌ك رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ئه‌مرۆ شه‌موو له ژێر چاودێری وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، رێكخراوه‌كه‌مان له مه‌راسیمێكدا هه‌ڵسا به به‌خشینی 611 كتێبی جۆراو جۆر به "به‌شی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سۆران"، له دهستپێیكی مه‌راسیمه‌كه به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ میوزیك ژه‌نی شاری سۆران "دارین رواندزی، سیاوش حوسێن، راستی سلێمان" به ئامێری گیتار و كه‌مان به‌شداری مه‌راسیمه‌كه بوون.
به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندن له رێكخراوی ئاوێزه ئه‌وه‌شی گوت: له به‌شی یه‌كه‌می مه‌راسیمه‌كه وتاری هه‌ر یه‌كه له وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و قائیمقامی قه‌زای سۆران له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری به‌شی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سۆران و سه‌رۆكی رێكخراوی ئاوێزه پێشكه‌ش كران، تیشكیان خسته سه‌ر گرنگی ئه‌م پرۆژه‌یه، به كارێكی ئیجابی باش وه‌سف كرا، له‌گه‌ڵ پێشكه‌ش كردنی میوزیك و كتیێبهكانیشمان به‌خشینه به‌شی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سۆران.
گوتیشی: "له به‌شی دووه‌می مه‌راسیمه‌كه، رێكخراوی ئاوێزه چه‌ند سمینارێكی ئه‌نجام دا كه تایبه‌ت بوو به زیندانیان، ئه‌وانیش بریتی بوون له پیێشكه‌ش كردنی میوزیكی سه‌ر شه‌قام له لایه‌ن "دارین رواندزی، سیاوش حوسێن، راستی سلێمان" پێشكه‌ش به زیندانیان كرا، هه‌روه‌ها "ته‌ندروستی ده‌روونی" ناونیشانی سمینارێك بوو، كه له لایه‌ن قانع له‌شكری - ماسته‌ر له بواری ده‌روون زانی پێشكه‌ش كرا. جیا له‌مه‌ش "وه‌رزش له روانگه‌ی ته‌ندروستییه‌وه" ناونیشانی ئه‌و سمیناره بوو، كه له لایه‌ن ئاری ئازاد پێشكه‌ش كرا. هه‌روه‌ها "وه‌رزشی نێو زیندان" سمینارێكی تر بوو، كه له لایه‌ن ئامانج قادر، ماسته‌ر له بواری وه‌رزشی پێشكه‌ش كرا، له كۆتا برگه‌و سمینار "قاره‌مانیه‌تی هێزی پێشمه‌رگه" ناونیشانی سمینارێك بوو له لایه‌ن رێبین خاڵص، به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كانی رێكخراو به زمانی ئینگلیزی بۆ به‌ندییه بیانییه‌كان پێشكه‌ش كرا.
به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن له رێكخراوی ئاوێزه باس له گرنگی ئه‌و پرۆژه‌یه كرد، كه ماوه‌ی دوو مانگه سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی كتێب بوین، به سوپاسه‌وه بۆ هه‌موو دۆستانی كتێب و به‌رپرسان و رۆشنبیران به‌شداریان له‌م هه‌ڵمه‌ته كرد، ئامانجیشمان سود گه‌یاندن بوو به زیندانیان، چونكه دواجار ئه‌وانیش مرۆڤن، تا له رێگه‌ی خوێندنه‌وه سودیان پێ بگات و تاكێكی هۆشیاریان لێ ده‌ربچێت.
سۆران/ دڵشاد باڵه‌كی