دره‌نگ فێربوون كێشه‌ی زۆربه‌ی منداڵانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه، پێویسته له‌سه‌ر دایك و باوكان بزانن به جوانترین شێوه ڕه‌فتاری به‌رامبه‌ر بكه‌ن، هه‌رگیز به وشه‌ی نه‌شیاو و توانجی ڕووخێنه‌ر نه‌یشكێننه‌وه.
شتێكی ئاسایییه هه‌ندێك منداڵ خاوه‌نی مێشكێكی به‌هێز و زیره‌كن، كه‌چی له فێربوونی شته نوێكاندا خاو و دواكه‌وتوون، به پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌لمێنراوه، كه له ڕاستیدا %80 منداڵانی دنیا دووچاری ئه‌م كێشه‌یه بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به پێی منداڵه‌كان ئه‌م ڕێژه‌ی دره‌نگ فێربوونه جیاوازی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا %91 ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی دره‌نگ فێربوونیان هه‌بووه، بوون به كه‌سایه‌تییه‌كی ناودار یان لێهاتوو و زانا له بواره جیاجیاكاندا.
"دكتۆر ئه‌نتۆنیۆ لی جۆنز" پسپۆڕی بواری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان له زانكۆی مه‌درید، ئه‌وه‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه منداڵ له كاتی قۆناغی سه‌ره‌تای خوێندنیدا به گشتی دره‌نگ ده‌توانێت فێر بێت، ورده ورده له ته‌مه‌نی باڵغبوونیدا به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕوات، دواتر كه ده‌ڕواته قۆناغی ئاماده‌یی و زانكۆ، به ته‌واوی مێشكی بۆ فێربوون ئاماده ده‌كات.
هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه پێویسته دایك و باوكان سنوورێك بۆ تێنه‌گه‌شتنی منداڵه‌كانیان دابنێن، چونكه تا زیاتر سه‌رزه‌نشتی بكه‌ن، ئه‌گه‌ری فێربوونی كه‌م ده‌كات، ئه‌گه‌ریش به ته‌واوی بێبایه‌خی بكه‌ن و هیچ فێری فێربوون و تێگه‌شتنی نه‌كه‌ن، ئه‌وا توانای فێربوونی ته‌سك ده‌بێته‌وه و له قۆناغه‌كانی تری‌دا هه‌ست به تێكچوونی سیسته‌می سروشتی كارپێكردنی مێشكی ده‌كرێت.