ئایا دایكی رۆناڵدۆ كێشەی لەگەڵ جۆرجینا هەیە؟
دۆلۆریس ئەڤێرۆی دایكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام) وێنەیەكی لەگەڵ هەرچوار مندالی كوڕەكەی و خۆشەویستی كوڕەكەی جۆرجینا رۆدریگیز بڵاو كردەوە.
رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: دایكی رۆناڵدۆ ئامانجی لە بڵاوكردنەوەی وێنەكە ئەو بووە كە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت بكاتەوە كە بەم دواییە بڵاو كرابوونەوە سەبارەت بە هەبوونی كێشە لەگەڵ جۆرجینای خۆشەویستی كوڕەكەی و دایكی نەوەكەی ئەلانا مارتینا.
بەشێك لەوانەی كۆمێنتیان بۆ وێنەكە نووسیبوو رایانگەیاندبوو لێكچوونێكی زۆر لەنێوان جۆنیۆری تەمەن 7 ساڵان و هەرسێ منداڵەكەی تری رۆناڵدۆ هەیە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم