زۆربه‌ی خه‌ڵك به تایبه‌ت ژنان له وێنه‌گرتندا له دانانی ده‌ستیان له شوێنێكی گونجاو ده‌ترسن، چونكه نازانن چۆن و له كوێ ڕایگرن، به گشتی وێنه‌كانیان ناشیرین و نامۆ ده‌رده‌چێت.
ماڵپه‌ڕی "فۆشیا" به‌م شێوه‌یه شه‌ش جێی گونجانی بۆ دانانی ده‌ست له كاتی وێنه‌گرتن ئاماده كردووه:
_ ده‌ستێكت وه‌ك سێگۆشه لای كه‌مه‌رته‌وه به‌رز بكه‌وه، ده‌سته‌كه‌ی تر لای ڕووخسارت دانێ.
_ ده‌ستت له لای كه‌مه‌رت دابنێ و به‌ره‌و یه‌كتری ببه، دواتر ده‌ستێكت لای نینۆكی ده‌سته‌كه‌ی تر دانێ.
_ ئه‌گه‌ر چاكه‌ت یان كۆتی درێژت له‌به‌ر بوو، یه‌كسه‌ر ده‌ست بكه ناو گیرفانه‌كانت و بیركردنه‌وه‌ی تری ناوێ.
_ ده‌ستێك له‌سه‌ر كه‌مه‌رت دانێ، ده‌سته‌كه‌ی ترت شۆڕ بكه‌وه بۆ خواره‌وه، ئه‌گه‌ر جانتات پێ بوو به ده‌ستت بیگره جوانتر ده‌بێت.
_ زۆر به ئاسایی و ڕێكی له وێنه‌كه‌ت بوه‌سته، دواتر ده‌سته‌كانت هه‌ردووكی بۆ خواره‌وه شۆڕ بكه‌وه و هه‌ندێك سنگت به‌رز بكه‌وه، به‌م شێوه‌یه باڵاشت به‌رزتر ده‌رده‌كه‌وێت.
_ ئه‌گه‌ر جانتات له شان بوو، به ده‌ستێكت جانتاكه‌ت بگره، ده‌سته‌كه‌ی ترت بخه سه‌ر جانتاكه.