له ماوه‌ى هه‌شت مانگى ڕابردووى ئه‌مساڵ، له سنوورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر له 22 هه‌زار هاوبه‌شى كاره‌با زیادى كردووه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر دۆخى كاره‌با هه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو، سالار حیسامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، زیادبوونى هاوبه‌شه‌كانى كاره‌با له سنوورى پارێزگاى سلێمانى به‌رده‌وام له زیادبووندایه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر دۆخى كاره‌با ده‌بێت و له وه‌رزى هاوین و زستان كه خواستێكى زۆر له‌سه‌ر كاره‌با هه‌یه له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه.
زیاتر گوتی: ساڵانه نزیكه‌ى 30 هه‌زار هاوبه‌شى كاره‌با له سنوورى پارێزگاى سلێمانى زیاد ده‌كات، به زیادبوونى هاوبه‌شه‌كانى كاره‌باش، پێویستییه‌كانى كاره‌با زیاتر ده‌بێت، خواست له‌سه‌ر كاره‌با زیاتر ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌راورد به پێشوتر 15 مێگاوات كاره‌با به‌شى كردبێت، ئێسته پێویستمان به 16 مێگاوات كاره‌با هه‌یه".
ئه‌وه‌شى گوت: له ماوه‌ى ته‌نیا هه‌شت مانگى ڕابردووى ئه‌مساڵ 22 هه‌زار و 889 هاوبه‌شى كاره‌با له سنوورى پارێزگاى سلێمانى زیادى كردووه، كۆى گشتى هاوبه‌شه‌كانى كاره‌با له سلێمانى بۆ 530 هه‌زار هاوبه‌شى كاره‌با به‌رزبووه‌ته‌وه.
ڕاشی گه‌یاند، زیادبوونه‌وه‌كه كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌رڕه‌وشى كاره‌با ده‌بێت، به‌تایبه‌تى بۆ وه‌رزى زستان كه هێشتا سه‌رما و باران بارین ده‌ستى پێنه‌كردووه، چونكه له وه‌رزى زستان خواستێكى یه‌كجار له‌سه‌ر كاره‌با دروست ده‌بێت، ئێمه‌ش پێویستیه‌كانمان له كاره‌با زۆر كه‌من و هیچ جۆره چاكسازیه‌ك له تۆڕه‌كانى كاره‌بایش نه‌كراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لى