كریستاڵ وێنه‌ ورووژێنه‌ره‌كانى بڵاو كردەوە

ماوه‌یه‌كه‌ كچه‌ گۆرانیبێژ "كریستاڵ" به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌ و هه‌وادارێكی زۆری له‌ خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه‌.

كچه‌ گۆرانیبێژ "كریتساڵ" به‌ ستایلێكی نوێ ده‌رده‌كه‌وێ و له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی زۆر جیاواز و ورووژێنه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ ده‌بێته‌وه‌.

زۆربه‌ی هه‌وادارانی ئه‌م ستایله‌ نوێیه‌یان پێ جوان نییه‌ و ڕه‌خنه‌ی توندیان لێ گرتووه‌ كه‌ "بۆچی ئه‌وه‌نده‌ جه‌سته‌ی ڕووت ده‌ركه‌وتووه‌".

كریستاڵ له‌ چه‌ند ساڵی پێشوودا چه‌ند گۆرانییه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه‌ ئاوازه‌كه‌ی بۆ دانرابوو، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2016 دا، به‌رهه‌مێكی نوێی بۆ (پێشمه‌رگه‌) بڵاو كرده‌وه‌.

كریستاڵ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له‌ گۆرانی گوتن ده‌رنه‌كه‌وتبوو، به‌ڵام دواتر به‌ گۆرانییه‌ك بۆ پێشمه‌رگه‌ ده‌ركه‌وته‌وه‌.

كریستاڵ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ناوی كانیاوه‌ و سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و به‌شداری چه‌ند فیلم و درامایه‌كی كردووه‌، به‌ڵام پێش چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو كرده‌وه‌ و ناسناوی كریستاڵی وه‌ك ناوی هونه‌ری بۆ خۆی دیاری كرد.



وشە - محەمەد میران


PM:08:27:24/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 38520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌