قسەكانی عەلی باپیری ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی، جارێكی تر بووەتە جێی باسوخواسی هاووڵاتییانی كوردستان لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و ڤیدیۆكەی بە زۆری بڵاو كراوەتەوە كە باس لەوە دەكات خەونی بە خوداوە بینیوە.
عەلی باپیر لە دیدارێكی لەگەڵ كەناڵی حزبەكەی دەڵێ، خەونم بە خوداوە بینی، لە ئاسمانەوە هاتە خوار و بردمی بۆ پێنج ژوور و دواتر بردمییە دەرەوە.
ئەو قسانەی عەلی باپیر لەكاتێكدایە پێشتر ئاماژەی بەوە كردبوو، كە خەونی بە پەیامبەری ئیسلام بینیوە و هاتووەتە ماڵی و خواردنی لەگەڵ خواردووە.
موسڵمانان و خەڵك لە فەیسبووك دەڵێن، ئەم قسانەی عەلی باپیر ڕاستی لە پشتەوە نییە و تەنیا بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵك ئەم كارە دەكات، بۆ ئەوەی خۆی بە پیرۆز بكات و موسڵمانان لە دەوری خۆی كۆ بكاتەوە، بەڵام خەڵك ئێستە لەوە هۆشیارترن كە بەو جۆرە قسانە دوای پڕوپاگندهی وا بكەون.
وشە/باز ئەحمەد.