ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی سامانێكی زۆر یان هه‌ندێك پێداویستی گرنگ له ژیانیان هه‌یه، هه‌میشه له ناو قاسه‌ی ماڵه‌كه‌یان هه‌ڵی ده‌گرن، چونكه پێیان وایه شوێنێكی پارێزراوه بۆ هه‌ڵگرتنی شته‌كانیان و كه‌س ناتوانێ ده‌سكاری بكات.
له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك بڵاو بووه‌ته‌وه كه تێیدا ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه، هه‌موو قاسه یان گه‌نجینه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی به كۆدێكی دیاریكراو ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه متمانه‌ی خه‌ڵك بۆ ئه‌و جۆره قاسانه كه‌م بێته‌وه.
له‌م ڤیدیۆیه‌شدا كه به نموونه دایده‌نێین، تێێدا قاسه‌یه‌ك پیشان ده‌دات كه كۆدێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و دایده‌خات، دواتر هه‌ر كۆدێكی هه‌ڵه لێ ده‌دات و دوگمه‌ی قفڵه‌كه داده‌گرێت، ناكرێته‌وه و ده‌ڵێت كۆده‌كه‌ت هه‌ڵه‌یه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا دوگمه‌ی قفڵه دابگریت، پاشان شه‌ش جار واته به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ی خانه‌كانی كۆده‌كه، ژماره نۆ لێ بده، دواتر ده‌بینی یه‌كسه‌ر ده‌كرێته‌وه.
لەگەڵ ئەمەشدا، ئەگەر لە ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت بگەڕێی، ڤیدیۆی هەندێک کۆدی تری تێدایە کە دەتوانێت قاسەکەت بۆ بکاتەوە، جیاواز لەو شەش جار نۆیە، دەتوانی قاسەکەی خۆت تاقی بکەیتەوە، بزانیت بە کام کۆدەیان دەکرێتەوە.