بە شیكترین پیاوی 2016 هەڵبژێردراوە

:: AM:11:31:20/11/2016 ‌

كۆواری بەناوبانگی ئەمەریكی (پیوپڵ) ناسناوی شیكترین پیاوی 2016ی جیهانی بە ئەستێرەی یاریی زۆرانبازی ئازاد داوین جۆنسۆنی ئەمەریكی كە بە (رۆك) ناسراوە بەخشیوە.

رۆكی تەمەنی 44 ساڵ لەكاتی پێدانی ناسناوەكە بۆ كۆوارەكە گوتی: كاتێك هەواڵەكەم پێ گەیشت تووشی شۆك بووم بە گەیشتنم بە لووتكە، ئێستا نازانم دوای پێدانی ناسناوەكە روو لە كوێ بكەم.

جۆنسۆن بۆ یەكەمجار لە ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو بە یاریی زۆرانبازی ئازاد ناوبانگی دەكرد و دواتریش رووی لە بواری سینەما كرد و ئێستاش یەكێكە لە ئەستێرەكانی هۆڵیوود، باڵایەكی بەرز و گەورەی هەیە كە 1.96 مەتر دەبێت و كێشیشی 111 كیلۆگرامە.

یەكێك لە گرینگترین فیلمە سینەماییەكانی رۆك كە ناوبانگییەكی گەورەی تێدا بەدەستهێنا، رۆل بینین بوو لە فیلمی هەرقل و دواتریش لەچەندان فیلمی تری سینەمایی رۆلی بینی و ئێستاش بەیەكێك لە ئەستێرەكانی هوڵیوود هەژمار دەكرێ.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م