نەوید زەردی گۆرانیبێژ لاوى كورد، دواى ماوه‌یه‌كى زۆر له نه‌بوونى به‌رهه‌مى نوێ، كه‌مێك به‌ر له ئێسته نوێترین ڤیدیۆ کلیپی لە ژێر ناوی "ئارام" بڵاو کردەوە.
کلیپی "ئارام" نوێترین کاری هونەری هونه‌رمه‌ندى لاو نه‌وید زه‌ردییه، کە کاری میوزیک و ئەڕێنجی لەلایەن ئەفشین شوکریەوە بۆ ئامادە کراوە، و ماجید کازمی کاری میکس و ماسترینگی بۆ کردووە.
به پێى زانیارییه‌كانى "وشه" ڕۆژی ڤالانتاین هونه‌رمه‌ند نه‌وید بەرهەمێکی نوێى بەناوی "تۆ" بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌وهی‌ش ده‌بێته دووه‌م به‌رهه‌مى تازه‌ى له‌م ساڵدا، كه هۆنراوەكه‌ی "ڕەنج سەنگاوی" بۆى نووسیووه.
"نه‌ڤید زه‌ردی" له‌دایكبووی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵى 2004 ه‌وه ده‌ستى به‌كارى هونه‌رى كردووه و خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، خوێندنی دیبلۆمی هەر لەوێ تەواو کردووە، ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ئەو ستایلانەی ئەو کاریان تێدا دەکا بریتین له (پاپ، ڕاک، هیپ هۆپ).