دیبەگە.. هاوكاریی چوار هەزار و 218 خێزانی ئاوارە كرا

:: PM:12:23:20/11/2016 ‌

ئەمڕۆ شەموو 20ی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەم، دەزگەی خێرخوازیی بارزانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی UNHCR و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، هەستا بە دابەشكردنی بڕێك هاوكاری بەسەر دوو هەزار و 507 خێزانی ئاوارەی كەمپەكانی دیبەگە.

بەگوێرەی راگەیانراوێك كە دەزگەی خێرخوازیی بارزانی بڵاوی كردووەتەوە و وێنەیەكی بۆ "وشە" ناردووە، ئەو ئاوارانەی كە ئەمڕۆ هاوكارییەكەیان بەسەردا دابەش كراوە، بریتی بوون لەوانەی كە تازە روویان لە كەمپەكانی ئەو ناوچەیە كردووە و هاوكارییەكەش بریتی بووە لە حەسیر، پێداویستیی پەناگە، دۆشەك، بەتانی و سێتی كەلوپەلی چێشتخانە.

لە لایەكی تریشەوە هەر بە گوێرەی ئەو راگەیەنراوە، دەزگەی خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی NRC و كۆمپانیای عەبدولڕەزاق هەستاوە بە دابەشكردنی سەتڵ، ئاو، پێداویستیی پاككردنەوە، خواردنی لەقوتوونراو، پێداویستیی ئافرەتان و پەنیر بەسەر هەزار و 711 خێزانی تازە ئاوارەبووی سنووری كەمپەكانی ناوچەی باسكراودا.


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی