وێنه‌گرتنه‌وه‌ی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر یه‌كێكه له كاره پێویسته‌كان كه رۆژانه بۆ زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر پێویسته، به‌ڵام زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر نازانن له چونیه‌تی گرتنه‌وه‌ی وێنه‌ی شاشه‌كه.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "یوتیووب" ڤیدیۆیه‌ك دانراوه بۆ چۆنیه‌تی وێنه‌گرتنه‌وه‌ی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه و روونی كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ده‌توانن به ئاسانترین شێوه له كۆمپیوته‌ره‌وه وێنه‌ی شاشه‌كه بگرن، ئه‌مه‌یش به داگرتنی چه‌ند دووگمه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر كیبۆرد هه‌یه به‌ناوی "Print Screen" به به‌كارهێنانی ئه‌م دووگمه‌یه وێنه‌كه ده‌گیرێت، ئه‌م دووگمه‌یه له هه‌ر كیبۆردێك به‌شێوه‌یه‌ك نووسراوه وه‌ك "Prt Sc"، "Prnt Scrn"، "Print Scrn" ئه‌مه ئه‌گه‌ر بته‌وێت له ته‌واوی شاشه وێنه بگریت.
به‌پێی ڤیدیۆكه كه ڕوونی كردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر بته‌وێت له لاپه‌ره‌یه‌كی تایبه‌ت وێنه بگریت ئه‌وا ده‌بێت"start" و "Print Screen" به‌یه‌كه‌وه داگریت و كرداره‌كه له‌ناو فایلی فۆتۆشۆپ یان "paint " سه‌یڤی بكه‌ی، هه‌روه‌ها ده‌توانی گۆڕانكاری له‌ناو وێنه‌كه‌دا ئه‌نجام بده‌ی به به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ یان په‌ینت یان هه‌ر بهرنهمهیهكی تر كه خۆت به‌كاری دێنیت.