ئایا میلانیا ترەمپ دیزاینه‌ری جلوبه‌رگی ده‌بێت؟

:: PM:01:18:20/11/2016 ‌

سۆفیا تێللی، دیزاینەری جلوبەرگی خانمی یەكەمی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا میشێل ئۆباما، بڕیاری ئەوەی داوە كە بایكۆتی میلانیا ترەمپ هاوسەری سەرۆكی هەڵبژێردراو دۆناڵد ترەمپ بكات و وەك میشێل ئۆباما كاری دیزاینەری جلوبەرگی بۆ نەكات.

لەوبارەیەوە سۆفیا تێللی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی، دیزاینەریی جلوبەرگ بۆ خانمی یەكەمی داهاتوو ناكەم و هاوكاریی لەگەڵدا ناكەم.

بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەم هەڵوێستەی ئەو دیزاینەرەی جلوبەرگ، وەك ناڕەزایەتییەكە دژ بە گوتەكانی دۆناڵد ترەمپ لە میانەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، كە بە گوتەی ئەو دیزاینەرە گوتەكانی ترەمپ رەگەزپەرستانە و جیاكاریی رەگەزییانە بووە دژ بە كۆچبەران.

تێللی لە پۆستەكەی تویتەردا ئەوەشی راگەیاندووە كە ئەویش خۆی كۆچبەرە، بۆیە داوا لە هاوپیشەكانی دەكات كاركردن لەگەڵ میلانیا ترەمپ وەك دیزاینەری جلوبەرگ رەت بكەنەوە.

سەرچاوە: RT




وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی