تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی و ماڵپه‌ڕه‌كانی تایبه‌ت به كڕین و فرۆشتن، به ئاشكرا ڕێكلام بۆ چه‌ك ده‌كه‌ن، رێكلامكردن بۆ شتێك كه ده‌بێت له ده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمه‌رگه‌دا بێت و له چوارچێوه‌ی یاسادا هه‌ڵبگیرێت. به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونی "وشه" هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێل و مۆبایل له بازاڕه‌كانی كوردستان كڕین و فرۆشتن به چه‌ك ده‌كرێت و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش ئه‌م بازاڕه‌یان گه‌رمتر كردووه.
سه‌رهه‌نگ كوردی ناوی فرۆشیارێكی چه‌كه له فه‌یسبووك،. ئه‌و به"وشه"ی گوت، "ئێمه دووكانمان هه‌یه و مۆڵه‌تی یاساییمان هه‌یه بۆ كڕین و فرۆشتنی هه‌موو جۆره چه‌كێك، به مه‌رجێك كاری نایاسایی پێ نه‌كرابێت, 13 ساڵه ئه‌وه كارمانه و به به‌رپرسیارێتییه‌وه ده‌یكه‌ین.
له باره‌ی دانانی وێنه‌ی چه‌ك و ڕێكلامكردن، ئه‌و فرۆشیاره‌ی چه‌ك ڕوونی كرده‌وه كه ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی شتێكی گشتین و چه‌ندان گرووپ و ماڵپه‌ڕ هه‌ن كه له‌م رێیه‌وه بازاڕیان گه‌رمتر ده‌كه‌ن.
خه‌ڵك هه‌یه شه‌رمنه و له‌ڕووی نایه‌ت بچێت بۆ بازاڕی چه‌ك، به‌ڵام تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌یان چاره‌سه‌ر كردووه. فرۆشیارانی چه‌ك ده‌ڵێن چه‌ك به هه‌موو كه‌سێك نافرۆشن، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا "هه‌ر كه‌سێكیش خوازیار بێت، چه‌كی ده‌ست ده‌كه‌وێت".
خه‌ڵكی ئاسایی حه‌ز ده‌كه‌ن بۆ ئاسایشی ماڵه‌وه یان ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان چه‌ك هه‌ڵبگرن. "وشه" پێوه‌ندی كرد به كه‌سێك كه لاپه‌ڕه‌كه‌ی به‌ناوی كڕینی چه‌ك دانابوو. ئه‌و له سنووری سلێمانی كاری فرۆشتنی چه‌ك ده‌كات. سه‌ره‌تا گوتی "خوا ڕزقێكی داوه ده‌تانه‌وێ بیبڕن، بابه واز بێنن له‌م باسه" به‌ڵام دوای ڕوونكردنه‌وه له گرنگی بابه‌ته‌كه له ڕووی ته‌ناهیی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاماژه‌ی به‌وه دا "فرۆشتنی چه‌ك بووه‌ته كاسبی بۆ من و چه‌ندان كه‌سی تر و هه‌موو جۆره چه‌كێكی سووك لامان ده‌ست ده‌كه‌وێت".
ئه‌و چهكفرۆشه ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه چه‌ك مه‌ترسییه بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه و ده‌ڵێت، چه‌ك به هه‌موو كه‌س نافرۆشن و ده‌بێت لێی دڵنیا بن، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه بۆ تاوان چه‌ك بكڕێت، ئه‌وا هێزه ته‌ناهییه‌كانی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیگرن. هاوكات گوتی "چه‌ك به عه‌ره‌ب نافرۆشین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت گرانتریش بیكڕێت".
تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی شوێنی هه‌موو ئاڵوگۆڕێكن، له‌ناویشیاندا كاری بازرگانی و ڕێكلام. ڕاسته كه‌شێكی دیجیتاڵه، به‌ڵام به‌شێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی داگیر كردووه. به بۆچوونی ڕایان زه‌ڵمی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی "هه‌ر په‌یامێك له‌ناو سۆشیال میدیا كاریگه‌ری خۆی هه‌یه، ڕێكلامی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش به‌شێكه له درێژكردنه‌وه‌ی په‌یامی توندوتیژیی كه به‌رهه‌می پاشماوه‌ی جه‌نگ و مه‌یلی شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی تاكه‌كان نیشان ده‌دات".
ئه‌و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ناتوانێ سانسۆری كۆمه‌ڵگه و دیسپلینی بواره‌كانی ژیانی هاووڵاتییان بكات، ڕێكلامكردن بۆ چه‌ك ده‌توانێت مه‌ترسی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه بهێنێته كایه‌وه.
"وشه" هه‌وڵی دا لایه‌نه ته‌ناهییه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له‌باره‌ی بازاڕی چه‌ك بدوێنێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێوه‌ندی به چه‌ند به‌رپرسێكی ته‌ناهی كرد، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون لێدوان بده‌ن.
وشـه/شاره‌زوور- شه‌فیق بانیشاری