فێستیڤاڵی فرە كولتووری و خواردنی كوردەواری لە زانكۆی كوردستان

:: PM:01:54:20/11/2016 ‌

یەكەمین فێستیڤاڵی فرە كەلتووری و خواردنی كوردەواری لە زانكۆی كوردستان-هەولێر بەڕێوە چوو، كە تیایدا چەند بەشدارێك خواردنی تایبەت بە ناوچەی خۆیان ئامادە كرد و پێشكەشی هاووڵاتییانیان كرد.

ئەمڕۆ یەكشەم 20ی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەری 2016، بە ئامادەبوونی چەند مامۆستایەك و قوتابی و هاووڵاتییان، یەكەمین فێستیڤاڵی فرە كەلتووری و خواردنی كوردەواری لە زانكۆی كوردستان-هەولێر بەڕێوە چوو، كە تیایدا چەند بەشدارێك خواردنی تایبەت بە ناوچەی خۆیان ئامادە كرد و پێشكەشی هاووڵاتییانیان كرد، لە بەرامبەردا هەر كەسە و بەپێی توانای خۆی بڕێك پارەی دانا، ئەمەش بەمەبەستی هاوكاریی منداڵە هەتیوەكانی كوردستان.

لەو فێستیڤاڵەدا خەڵكی هەریەك لە شارەكانی كوردستان و پێڕەوانی هەر ئاینێك بێ جیاوازی پێكەوە لەسەر مێزێك خواردنەكانیان پێشكەش كرد و مامۆستا و قوتابییانی زانكۆی كوردستان بەشدارییان تێداكرد، لەگەڵ چەندان هاووڵاتیی تردا.

بەشداربووەكان بە جلوبەرگی فۆلكلۆری خۆیانەوە بەشدارییان كرد، بەمەبەستی نیشاندانی شێوەی جلوبەرگی ئەو ناوچەیەی خۆیان و پاراستنی جلوبەرگە كولتوورییەكان و پیشە دەستییە ڕەنگینەكانی تایبەت بە هەر ناوچەیەك.

وشە/ گەیلان محەمەد






































وشە - موحسین شابان