خیانه‌تی ناپاكه‌كان له 16ی ئۆكتۆبه‌ر
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو گرووپێكی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتی له پێناوی پاره و نه‌وت بردن به قاچاغ له‌گه‌ڵ میلیشیاكان و عێراق ڕێككه‌وتن و به چه‌ند سه‌عاتێك كه‌ركووكی "قودس"یان له پێناوی تانكه‌ره نه‌وت به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی فرۆشت.
دوای ئه‌و خیانه‌ته مه‌زنه خانووی سه‌دان كورد تاڵان كرا و ڕووخێنرا و ته‌قێنرایه‌وه و سووتێنرا، هاوكات 175 هه‌زار هاووڵاتی كورد ئاواره‌بوون و ڕه‌شبگیری و كوشتنی خه‌ڵكی كورد بوو به دیارده له‌و ناوچانه، هاوكات ئه‌وانه‌ی خیانه‌تیان كرد له شاشه‌كانه‌وه شانازییان به‌و خیانه‌ته ده‌كرد و دڵسۆزی خۆیان بۆ عێراق دووپات ده‌كرده‌وه، ئه‌و دیمه‌نانه‌ی ده‌یبینن ساتی خیانه‌ته مهزنهكهن و ئه‌و داتایهنهیش ده‌رئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی كاری "هه‌رزه و كاڵفامه" خیانهتكارهكانن.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د