كوڕێك دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچی خاڵیدا ده‌كات، دوای 11 ساڵ له ژیانی هاوسه‌رگیری و بوون به خاوه‌نی دوو منداڵ، خێزانه‌كه‌ی جێ ده‌هێڵێت و له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌یدا ده‌چێته‌وه بۆ ئه‌وروپا به بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به بردنی منداڵه‌كانی ده‌توانێت ئاسانتر دایكیشیان ببات، ئێسته دوو ساڵ به سه‌ر ڕۆشتنی ئه‌واندا تێپه‌ڕیوه، ئه‌و ژنه ده‌ڵێت هاوسه‌ره‌كه‌ی هیچ هه‌وڵێكی بۆ بردنی ئه‌و نه‌داوه و پێیشی گوتووه ناتوانێت بیبات و ناشگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان.
نه‌ورۆز ژنێكی رووخسار وردی باڵا به‌رزی سپی پێسته، دوو ساڵه هێنده فرمێسكی بۆ دووری منداڵه‌كانی هه‌ڵڕشتووه هه‌ست به به‌قووڵاچوونی چاوه‌كانی ده‌كرێت، كاتێك باسی منداڵه‌كانی ده‌كات ڕه‌نگی ڕووخساری ده‌گۆڕێت و فرمێسكه‌كانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك به روومه‌ته ئاڵه‌كانیدا دێنه خوارێ، به‌ئاسانی هه‌ست به خه‌مه گه‌وره‌كه‌ی ناخی ده‌كرێت خه‌می ئه‌و ڕۆشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی نییه، خه‌می دووریی جگه‌رگۆشه‌كانیه‌تی، ئاهی ساردی دایكێكی دوور له ڕۆڵه له نمره‌ی ده‌نگیدا ده‌بیسرێت.
نه‌ورۆز چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كات له ڕێی ڕیكخراوێكه‌وه هاوكاری بكرێت، جا به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵه‌كانی بێت ، یا به ناردنی ئه‌و بێت، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌روا به‌رده‌وام بێت یان ژیانی خۆی كۆتای پێ دێنێت یان به‌ته‌واوی ده‌روونی تێك ده‌چێت، نه‌ورۆز باسی چرۆكی هاوسه‌رگیری و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خۆی و ڕزگار بۆ "وشه" ده‌كات و ده‌ڵێت، ماڵی باوكم پێم ده‌ڵێن ده‌بێ مه‌منوون بیت منداڵه‌كانت له ئه‌وروپا له قوتابخانه‌یه‌كی باش ده‌خوێنن و داهاتوویان باش ده‌بێت، وازیان لێ بێنه و بۆ خۆت بژی ژیانی ئه‌وان تێك مه‌ده، بێ‌ئاگان له‌وه‌ی من ناخم پارچه پارچه بووه بۆ گه‌یشتنم به وان.
ئه‌وكاته‌ی ماڵی ڕزگار چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، نه‌ورۆز له دایك نه‌بووه ، ته‌نانه‌ت له‌ڕێی وێنه و ڤیدیۆوه یه‌كتریان بینیوه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕزگار له‌گه‌ڵ دایك و باوكی‌دا به سه‌ردان بۆ كوردستان له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز بڕیاری هاوسه‌رگیری ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی بێته‌وه بۆ كوردستان یان ئه‌و ببات بۆ ئه‌وروپا، ڕزگار بڕیار ده‌دات له كوردستان بمێنێته‌وه و هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، ماوه‌ی ١١ ساڵ به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین، به‌ڵام له‌ناكاو كۆتای هه‌موو شتێك دێت.
نه‌ورۆز باس له ژیانی خێزانی خۆی و ڕزگار ده‌كات و ده‌ڵێت، ژیانێكی خۆشمان هه‌بوو، هه‌ندێك جار به‌ریه‌ككه‌وتن ڕووی ده‌دا، ئه‌ویش به‌ئاسای وه‌رده‌گیرا چونكه ئه‌و ژینگه‌ی كه من و ئه‌و تێدا گه‌وره بوبووین زۆر جیاواز بوون، بۆیه ده‌مویست هه‌م خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ڕابهێنم هه‌م ئه‌ویش تێكه‌ڵ به‌و ژینگه جیاوازه بكه‌م كه تێدا ده‌ژیا زۆر سوودی نه‌بوو، چونكه هه‌میشه ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وت و كرداری جیاوازی ده‌كرد، هه‌میشه ویستی بۆ كردنی ئه‌و كارانه بوون كه زۆر نامۆ بوون، ماوه‌یه‌ك زۆرم لێ كرد بچینه لای دایك و باوكی و ئێمه‌ش له‌وێ بژین بۆ هه‌ردووكمان ئاسانتر ده‌بێت، به‌ڵام شتێكی جیاوازم بۆ ده‌ركه‌وت.
ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك به‌بێ ده‌نگی مایه‌وه و گوتی، ڕزگار له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا كاری ڕه‌ش و خراپی كردبوو له‌و شوێنه‌ی لێی ده‌ژیا پۆلیس به‌دوایه‌وه بوو، هاتنه‌وه‌ی بۆ كوردستان و هاوسه‌رگیریكردنی له‌گه‌ڵ مندا هه‌مووی پلان بۆ داڕێژراوبوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه و نه‌گیرێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه هه‌میشه بیرۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌وروپا ڕه‌ت ده‌كرده‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و نه‌یده‌توانی خۆی له‌گه‌ڵ داونه‌ریت و شێوازی ژیانی ئێره بگونجێنێت.
دوای ئه‌وه‌ی دوو منداڵه‌كه‌ی نه‌ورۆز ته‌مه‌نیان ده‌گاته حه‌وت ساڵ و چوار ساڵ، ڕێباز به نه‌ورۆز ده‌ڵێت كێشه‌كه‌ی كۆتای هاتووه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وروپا، منداڵه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر بتوانێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دایكیشیان ببات، نه‌ورۆز ده‌ڵیت من نازانم ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه گوایه پۆلیس به‌دوایه‌تی و به‌ندكردنی له‌سه‌ره، چۆن چاره‌سه‌ری كرد و چۆن توانی به‌ئاسانی منداڵه‌كان ببات، زۆر لێم پرسی به‌ڵام پێی گوتم تۆ له یاسای ئه‌وێ نازانیت، دوای ئه‌و ساڵه زۆرانه هه‌موو شتێك چاره‌سه‌ر بووه.
ئه‌و نایشارێته‌وه كه له تامه‌زرۆیی بۆ ژیانێكی باشتر هێنده گوێی به‌وه نه‌داوه ڕاستییه‌كان بزانێت، ته‌نیا ئه‌وه‌ی بیری لێ كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه بووه كه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی له‌و ژیانه‌ی ئێره دوور بكه‌وێته‌وه و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیدا له شوێنێك نیشته‌جێ ببێت كه داهاتووی خۆی و منداڵه‌كانی پارێزراو بێت، به‌ڵام ئه‌و هیوایه ماوه‌ی دوو ساڵه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ كاڵتر ده‌بێته‌وه، چونكه نه ڕزگار هیچ هه‌وڵێك بۆ بردنی نه‌ورۆز ده‌دات، نه ماڵی باوكی نه‌ورۆزیش هیچ هه‌وڵێكی بۆ ده‌ده‌ن، ماڵی باوكی پێیان گوتووه خۆی بێده‌نگ بكات و سوپاسی خوا بكات كه منداڵه‌كانی له ژیانێكی باش‌دا ده‌ژین.
دواتر نه‌ورۆز ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وه‌ی ئێسته ئه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌یه كه به‌منداڵه‌كانی شاد بێته‌وه و بتوانێت خۆی به‌خێویان بكات، نه‌ك به پاڕانه‌وه له ڕزگار قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكات و هه‌رجاره و به‌بیانوویه‌ك ڕێگه نه‌دات قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكات. ئه‌و ده‌ڵیت به‌ته‌واوی هه‌ستی به‌وه كردووه كه ڕزگار پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێت منداڵه‌كان به‌ته‌واوی له دایكیان دوور بخاته‌وه، ڕزگار به‌هه‌موو ئه‌و ناڕاستیانه‌ی كه له‌گه‌ڵی بووه‌ن بۆی گرنگ نییه جارێكی تر له‌گه‌ڵی بژیت یا نا، ته‌نیا داوای ئه‌وه‌یه كه ڕێكخراوێك هاوكاری بێت بۆ دووباره شادبوونه‌وه‌ی به منداڵه‌كانی.
وشه/ ئیڤان عه‌بدولڕه‌حمان