ئەمڕۆ یەكشەم كۆمپانیای تۆیۆتا عێراق، نوێترین ڤێرژنی مۆدێل 2017ی ئۆتۆمبێلی جۆری لاندكرۆزەر وایت ئیدیشن ناسراو بە "مۆنیكا وەنەوشە" لە هەرێمی كوردستان خستە بازاڕەوە.
مۆنیكای وەنەوشەی 2017 كۆمەڵێك تایبەتمەندی نوێی لەخۆ گرتووە، بەشی پشت و پێشەوەی گۆڕانكاری بەرچاوی تێدا كراوە، لە چاو مۆدێلەكانی تری مۆنێكا زۆر بەهێزترە و دوو سكرینی لە ناوەوەی زیاد كراوە و دەتوانی بە مۆبایلەكەت پەیوەست بكەیت.
تایبەتمەندییەكانی وەنەوشەی 2017 یەكەم جارە لە ئۆتۆمبێلەكانی تۆیۆتا دەخرێتە بەردەم خەڵكەوە و تایبەت بۆ عێراق دروست كراوە، هەر ئۆتۆمبێلێكیش سێ ساڵ گرەنتی و 100 هەزار كیلۆمەتری لەگەڵدایە.
هەركەسێك ئارەزووی كڕینی وەنەوشەی 2017ی هەیە، دەتوانن سەردانی بریكارە سەرەكییەكانی كۆمپانیای تۆیۆتا لە هەرێمی كوردستان بكەن.
ئۆتۆمبێلی لاندكرۆزە كە لە هەرێمی كوردستان بە "مۆنیكا و وەنەوشە" ناسراوە، یەكێكە لە ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان و زۆربەی بەرپرسان و دەوڵەمەندانی كوردستان شەیدای ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلەن، هێزێكی زۆر و تایبەتمەندی زۆر بەهێزی تێدایە و لەگەڵ ژینگەی لێخوڕین لە كوردستان دەگونجێ، بۆیە بەردەوام خەڵكی هەواداری ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلەن.