لە چەند ڕۆژی ڕابردوو گرتەیەكی ڤیدیۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو كرایەوە كە پشیلەیەك خەریكی خواردنی گۆشت بوو لەناو چێشتخانەییەكدا كە شوێنی فرۆشتنی لەفەی گەس بوو، بەڵام لەلایەن لیژنەكانی قایمقامییەتی ناوەندی هەولێر بەدواداچوون بۆ گرتە ڤیدیۆییەكە كراو چێشتخانەكە داخرا.
ئەمڕۆ سێشەم 30ـی كانوونی دووەم، نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی ناوەندی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە بەدواداچوونی لیژنەكەمان بۆ چێشتخانەكان بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاو كرابووەوە ئەو شوێنەمان دۆزییەوە و داخرا.
قایمقامی هەولێر زیاتر گوتی، چێشتخانەكە هیچ كەموكوڕییەكی نەبوو تەنیا ئەو بەشە داخرا كە گەسی تێدا ئامادە دەكرا، بۆیە ئێمەش ئەو بەشەمان داخست كە ئامادەكردنی شێوازێكی گەسی سەر ڕەژوو بوو لەو چێشتخانەیە.
نەبەز ئاشكرای كرد، لیژنەكانی قایمقامی هەولێر بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ چێشتخانەكان شوێنە گشتییەكان هەر كەموكوڕییەك هەبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.
لەماوەی ڕابردوو گرتەییەكی ڤیدیۆی بڵاو بووەوە كە پشیلەیەك خەریكی خواردنی گۆشتی سەر ڕەژوو بوو ئەوەش وایكرد لیژنەیەكی تایبەتی بۆ پێك بهێندرێت بەدواداچوونی بۆ بكرێ.