ئه‌ستێره‌ى به‌ناوبانگى دنیا كیم كارداشیان، وێنه‌ى ته‌نه‌كه‌ى زبڵى به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان داده‌نێت و ئه‌م وێنانه ناڕه‌زایییه‌كى زۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست ده‌كات.
له په‌یجى تایبه‌تى خۆى كیم كارداشیان وێنه‌ى ته‌نه‌كه‌ى زبڵى به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان داده‌نێ، وه‌ك چالاكانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ڵێن، جۆرى ته‌نه‌كه‌كان ماركه‌ى "لویس فیتۆن" كه ماركه‌یه‌كى به‌ناوبانگى جیهانییه.
ئه‌وه‌ى ناڕه‌زایى دروست كردووه، ئه‌وه‌یه نرخى هه‌ر دانه‌یه‌ك له‌و ته‌نه‌كانه چوار هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ریكییه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات جه‌ماوه‌رى كارداشیان له ئه‌ستێره‌كه‌ى خۆیان نیگه‌ران بن و به ده‌ستبڵاوى بزانن.
كیمبرلى كه به كیم كارداشیان ناسراوه له دایكبووى ساڵى 1980یه، هه‌رچه‌نده وه‌ك نمایشكه‌ر و ئه‌كته‌ر ناوى دێت، به‌ڵام زیاتر وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى ناسراوه، كیم كارداشیان یه‌كه‌مجار له میانه‌ى دۆستایه‌تى پاریس هیلتۆن ده‌ركه‌وت، به‌ڵام دواتر به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌ندێك گرته، ناوبانگى له پاریس هیلتۆن زیاتر بوو.