په‌رله‌مانتارێكى عێراق به‌دوورى نازانێت وه‌زیرى پێوه‌ندییه‌كانى عێراق له پۆسته‌كه‌ى دوور بخرێته‌وه و ده‌ڵێ، "یه‌كێك له هۆكاره‌كان دانه‌خستنى سایته پۆرنۆگرافییه‌كان بوو".
محه‌مه‌د لكاش په‌رله‌مانتارى عێراق له فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى نیشتیانی ده‌ڵێ، "ئاراسته‌ى گشتى له ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌وه‌یه وه‌زیرى پێوه‌ندییه‌كان ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له لایه‌ن هودا سه‌جاد لێپرسینه‌وه‌ى لێ كراوه و بڕوایان به وه‌ڵامه‌كانى وه‌زیر نه‌هێناوه".
ئه‌م په‌رله‌مانتاره ئاشكراى ده‌كات كه كۆمه‌ڵێك هۆكار وایان كردووه په‌رله‌مانتاران بگه‌نه ئه‌و باوه‌ڕه‌ى ئه‌و وه‌زیره له‌سه‌ر كار لابدرێت، یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه وه‌زیر له به‌رانبه‌ر پڕۆژه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى كه‌مته‌رخه‌م بووه، جیا له‌مه‌ش بڕیارێكى په‌رله‌مانى عێراقى جێبه‌جێ نه‌كردووه كه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر درابوو.
ئه‌م په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ، "بڕیاره‌كه پێوه‌ندى به داخستنى سایته رووته‌كان هه‌بوو كه ئه‌م بڕیاره‌ى جێبه‌جێ نه‌كرد".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له دانیشتنێكدا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى كاره‌با ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ده‌نگ به وه‌ڵامه‌كانى كازم را‌شد ده‌درێت كه وه‌زیرى پێوه‌ندییه‌كانى عێراقه.