ژنان به گشتی كاتێكی زۆر له به‌رده‌م ئاوێنه‌كاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش مێشكی پیاوی زۆر سه‌رقاڵ كردووه، چونكه ئاشكرایه كه ئه‌و هه‌موو كاته خه‌ریكی خۆڕازاندنهوهن.
له چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی و ده‌روونیدا ئاشكرا بووه، ژنان ئه‌و ماوه‌یه‌ی له به‌رده‌م ئاوێنه به‌سه‌ری ده‌به‌ن، به پێی ته‌مه‌نه‌كانیان ده‌گۆڕێت، به‌م شێوه‌یه:
_ ته‌مه‌نی هه‌شت بۆ 12 ساڵان: نیو سه‌عات تا سه‌عاتێك له به‌رده‌م ئاوێنه ده‌مێننه‌وه.
_ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری تا گه‌وره‌بوون: به‌شێكی زۆری كاته‌كانیان خه‌ریكی خۆیان ده‌بن، ده‌گاته دوو سه‌عات یان زیاتر.
_ ته‌مه‌نی 40 بۆ 50 ساڵ: سه‌عاتێك بۆ سێ سه‌عات له به‌رده‌م ئاوێنه ده‌مێننه‌وه.
_ ته‌مه‌نی 60 ساڵ: به هه‌موو ڕۆژه‌كه سه‌عاتێك ده‌مێننه‌وه.
_ ته‌مه‌نی 60 ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه: دوور له ئاوێنه‌كه ده‌وه‌ستن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌متر له سه‌عاتێك ده‌مێننه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی خۆیان به جوان نازانن و لای خه‌ڵك باو نین، شه‌رم له مانه‌وه له به‌رده‌م ئاوێنه ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه كه‌مترین كات له ته‌ماشاكردنی خۆیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌به‌رئه‌وه بۆ ئه‌وان شتێكی ئاسایییه ته‌مه‌نیان گه‌وره ده‌بێت و پیر ده‌بن یان نا.
به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی شێوه‌ی ڕووخساریان جوان و سه‌رنجڕاكێشه، كاتێك پیر ده‌بن حه‌ز له مانه‌وه له به‌رده‌م ئاوێنه ناكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی دیمه‌نه تێكچوو و پێسته چرچهكهی خۆیان نه‌بینن.
ئه‌و ژنانه‌ی له لادێكان ده‌ژین، ئه‌وه‌نده‌ی ئیش به لایانه‌وه گرنگه، ڕووخسار و جوانی ده‌ره‌وه‌یان جێی بایه‌خ نییه، له‌به‌رئه‌وه زۆر ده‌گمه‌ن نه‌بێت ته‌ماشای خۆیان ناكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كات نه‌كوژن.
له‌به‌رئه‌وه توێژه‌ران گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ژن تا زیاتر له به‌رده‌م ئاوێنه بوه‌ستن و خه‌ریكی خۆیان بن، ڕێژه‌ی متمانه‌بوون به خۆیان كه‌م ده‌كات، پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر ڕاسته.
سەرچاوە/
ئەنازەهرە