پەیکەرێکی جیاواز بۆ مەیموون دروست کرا

:: PM:04:16:01/10/2016 ‌
پەیكەرتاشی رووسیایی دینیس براسولۆف، هەڵستاوە بە دروستكردنی پەیكەرێك بۆ مەیموونێك لە بەرگی كەشتیوانی ئاسمانی و ناویشی لە پەیكەرەكەی ناوە "سام".

ئەو پەیكەرە، كە لە ئێستەدا لە یەكێك باخچەكانی شاری ریگای پایتەختی وڵاتی لاتیڤیا نمایش كراوە، بەرزییەكەی نزیكەی 12 مەترە، پەیكەرتاشەكەش هۆی دروستكردنی دەگەڕێنێتەوە بۆ رێزلێنان لەو ئاژەڵانەی كە بەكار هێنراون لە پێناو دۆزینەوە زانستەكان لە توێژینەوەكانی گەردوونناسیدا.

پەیكەرەكە لە رۆژی 20ی ئەیلوول/سێپتەمبەر لەو باخچەیەدا نمایش كراوە و بڕیاریشە تا كۆتای مانگی تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر هەر لە نمایشدا بێت.

جێی ئاماژەیە بەر لە ناردنی مرۆڤ بۆ بۆشایی ئاسمان، زۆرێك لە وڵاتانی پێشكەوتوو كە گرنگی بە ناردنی كەشتیگەل دەدەن بۆ ئاسمان، ئاژەڵیان بەكار هێناوە، وەك وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، فڕەنسا، چین، ئەرجەنتین و ژاپۆن.

وشە/ rt. و: ئەهمەد كەیفی






وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی