كۆمپانیای H&Mی سویدی بۆ جلوبه‌رگ، له یه‌كێك له نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی زستانی ئه‌مساڵیدا كه گۆره‌وییه‌ك بوو، وشه‌ی "الله"ی به‌كار هێنابوو، ئه‌مه‌ش به‌كارهێنه‌رانی تووشی تووڕه‌یی كرد.
وه‌ك پێشتر، ئه‌و كه‌سانه‌ی شوێنكه‌وتووی ئاینێك یان بیر و باوه‌ڕێك ده‌بن، هه‌رگیز سووكایه‌تی و به كه‌م سه‌یركردنی بچووكترین بنه‌مای ئه‌و شته‌یان پێ قبووڵ ناكرێت كه باوه‌ڕیان پێیه‌تی. تا ئێسته چه‌ند جارێك له لایه‌ن مسوڵمانه‌كانه‌وه لۆمه‌ی كۆمپانیای كۆكاكۆلا و نایك و چه‌ند شتێكی تر كراوه، چونكه پێیان وابووه وشه‌ی "الله" له به‌رهه‌مه‌كانیان به ناشیرینی به‌كار هاتووه.
ئه‌م جاره‌ش كۆمپانیای جلوبه‌رگی H&Mی سویدی، گۆره‌وییه‌كی زستانه‌ی بۆ منداڵان خستووه‌ته بازاڕه‌وه، كه تێیدا نه‌خشێك له شێوه‌ی نووسینی وشه‌ی "الله" به زمانی عه‌ره‌بی دیاره، ئه‌مه‌ش شوێنكه‌وتووانی ئاینی ئیسلامی تووڕه كرد، سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كرد تا گه‌یاندیانه ئه‌و ئاسته‌ی كۆمپانیاكه ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی له هه‌موو بازاڕه‌كان كشانده‌وه.
ئه‌مساڵ ئه‌مه دووه‌م به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه‌یه كه له بازاڕه‌كان بكشێته‌وه، چونكه هه‌فته‌یه‌ك پێش سه‌ری ساڵی تازه، به‌رهه‌مێكی نوێیان بڵاو كرده‌وه، كه له‌سه‌ری نووسرابوو "جوانترین مه‌یموونی دارستان" ئه‌م به‌رهه‌مه‌شیان له منداڵێكی ڕه‌شپێشتدا تاقی كرده‌وه، ئه‌مه‌ش لای هه‌موو ڕه‌شپێسته‌كانی دنیا بووه جێی ڕه‌خنه، تا له كۆتادا ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان به كۆمپانیاكه كشانده‌وه.