ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌رپرسانی گۆڕان له شارۆكه‌ی كه‌لار، ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سه‌ر پۆست، ده‌ته‌قێته‌وه تا به ناچاری لیژنه‌یه‌كی باڵای بزووتنه‌وه‌كه به‌چه‌كه‌وه له گردی زه‌رگه‌ته‌ی سلێمانییه‌وه ده‌گه‌نه ئه‌و مه‌كۆی كه‌لار تا دای بخه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو مه‌كۆی كه‌لاری بزووتنه‌وه‌ی گۆران، تایبه‌ت به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، لیژنه‌یه‌كی سه‌ربازیی گۆڕان به‌چه‌كه‌وه له سلێمانییه‌وه به‌مه‌به‌ستی داخستنی مه‌كۆی كه‌لار، گه‌یشتوونه‌ته شارۆكه‌كه، به‌ڵام ئه‌ندامانی مه‌كۆ به لیژنه سه‌ربازییه‌كه‌یان گووتوه خۆمان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان ده‌ده‌ین، نه‌ك ئێوه كه مه‌كۆی ناوچه‌كه‌تان فه‌رامۆش كردووه.
زیاتر گوتی: ئه‌و لیژنه سه‌ربازییه، به فه‌رمانده‌یی فه‌رمانده‌یه‌ك كه به "عه‌مید به‌مۆ" ناسراوه، هه‌وڵی داخستنی به‌زۆری مه‌كۆكه‌ی داوه ،چونكه كێشه‌كانی ناو مه‌كۆی كه‌لاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ماوه‌یه‌كی دریژه بوونی هه‌یه و چاره‌سه‌ر ناكرێ.
ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه، "محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان" به‌رپرسی مه‌كۆی كه‌لاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده نه‌بوو لێدوان بۆ "وشه" بدات، به‌ڵام "رزگار محه‌مه‌د" به‌رپرسی مه‌كۆی رزگاری له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له لێدوانێكد بۆ "وشه"، نه‌یشارده‌وه كه كێشه له‌نێوان به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا قووڵ بووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: كێشه‌كه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه جگه له‌به‌رپرسی یه‌كه‌می مه‌كۆی كه‌لار، مه‌كۆ ده‌بێت به‌رپرسی كارگێڕی و سكرتێری مه‌كۆی هه‌بێ، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و پۆستانه به‌وه‌كاله‌ت یاخوود به به‌تاڵی پڕ ده‌كرێنه‌وه و كه‌سیان بۆ دیاری ناكرێت.
له دوای ڕێككه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی، كێشه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌كه زیاتر قووڵ بووه‌ته‌وه و له زۆبه‌ی مه‌كۆكانه‌وه، كێشه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌كۆی سه‌ركه‌ی كه له سلێمانییه بۆ دروست بووه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه پێیان وایه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی جڤات و مه‌كۆی سه‌ره‌كی به‌ته‌واوی فه‌رامۆش كراون.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی