نەوەی سێیەمی نۆكیا 3310ی نوێ بڵاو كرایەوە

:: PM:12:13:01/02/2018 ‌

كۆمپانیای ئێج ئێم دی فینلەندی ڤێرژنی نوێی مۆبایلی بەناوبانگی دنیای Nokia  3310ی بڵاو كردەوە، كە بەرهەمی نەوەی سێیەمی ئەو جۆرە مۆبایلەیە، پاش ئەوەی ساڵی ڕابردوو ڤێرژنێكی نوێی ئەو جۆرە مۆبایلە بڵاو كرایەوە.

ئەو نۆكیا نوێیە یەكێكە لە مۆبایلە زیرەكەكان و لەگەڵ تۆڕی 4G پێوەست دەبێ، دەتوانێ لەگەڵ ئینتەرنێت پێوەست ببێ و بە نێو دنیای ئینتەرنێتدا بگەڕێن، بەڵام تەنیا دەتوانن ژمارەیەك ئاپی كەم داونلۆد بكەن و ئەمەیش لەسەر سیستەمی كارپێكردنی YnnOS كار دەكات.

پێشتر مۆبایلی نۆكیا 3310 یەكێك لە پڕفرۆشترین هاندەكان بوو لە سەرانسەری دنیا و خەڵكێكی زۆر یادگاری زۆریان لەگەڵیدا هەیە، بەڵام لە ماوەی ڕابردوو ئەو مۆبایلە هیچ ڤێرژنێكی نوێی نەخستە بازارەكانەوە و بە تەواوی لە بیری خەڵك چووەوە، بەڵام ساڵی ڕابردوو كۆمپانیایەك نیشانەی بازرگانی كۆمپانیای نۆكیا 3310ی كڕییەوە و توانی نەوەی دووەمی ئەو جۆرە مۆبایلە بخاتە بازاڕەكانەوە، ئەمساڵیش نەوەی سێیەمی زانیاری و وێنە و ڤیدیۆی لەسەر بڵاو كراوەتەوە و پێشبینی دەكرێ لە داهاتوویەكی نزیك بخرێتە بازاڕەكانەوە.

سەرچاوە/RT





وشە - باز ئه‌حمه‌د