سكرتێری یەكێتی بۆ شوێنی مام جەلال دیاری كرا


بەشێوەیەكی فەرمی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی بەناوی سكرتێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان تاجە گوڵینە بۆ مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەكی شوبات دادەنێت و ئەمەش دەنگدانەوەیەكی زۆری لێدەكەوێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم یەكی شوبات، لە یادی شەهیدانی یەكی شوباتی ساڵی 2004ـی شاری هەولێر لەبەردەم مۆنۆمێنتی شەهیدان لە پاڕكی شەهید سامی عەبدولرەحمان تاجە گوڵینەی بەرپرسان بۆ سەر مۆنۆمێنتی شەهیدان دانرا.

لەبەردەم مۆنۆمێنتەكە تاجە گوڵینەی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان دانرا، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان بوو لەسەر تاجە گوڵینەكە نووسرا بوو كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سكرتێری یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ئەمەش مانای واییە شوێنی كورسییەكەی مام جەلال پڕكراوەتەوە كە ماوەی چەند مانگێكە كۆچی دوایی كردووە.

لە یەكەمین ڕۆژی جەژنی قوربان لە یەكی شوباتی ساڵی 2004 دوو تەقینەوە دوو بارەگەی حزبی لەشاری هەولێر كردە ئامانج و بەو هۆییەوە 101 سەركردە و هاووڵاتیی شەهید بوون و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون، ئەو دوو تەقینەوەیە كە لەلایەن دوو كەسی خۆكوژ ئەنجام درا و ئەم جەژنە لەلای هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان وەكو پرسەی لێهات.



وشە - رامیار جەواد


PM:02:15:01/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 10395 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌